Selen Temizer,1 23
05 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 06 حوزەیران 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
رێكخراوی لێبووردنی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاند له كاتی ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی ره‌ققه له لایه‌ن هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به رابەرایەتی ئه‌مریكا هاووڵاتی سڤیل بوونه‌ته قوربانی و داوای له ئه‌مریكا، فه‌ڕه‌نسا و به‌ریتانیا كرد دان به بوونه قوربانی هاووڵاتییانی سڤیل و وێرانبوونی شاره‌كه‌دا بنێن.
رێكخراوی لێبووردنی نێوده‌وڵه‌تی له راپۆرتێكدا ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه كه به "شه‌ڕی له‌ناوبردن"ی له قه‌ڵه‌می داوه پسپۆڕانی ناردووه بۆ ٤٢ شوێن له ره‌ققه كه دووچاری هێرشه ئاسمانییه‌كان بوونه‌ته‌وه و له‌گه‌ڵ ١١٢ هاووڵاتی سڤیل قسەیان کردووە.
له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه ئه‌و قسه‌یه‌ی هاوپه‌یمانان دووره له راستییه‌وه كه گوایه هه‌ستیارانه مامه‌ڵه‌یان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتییانی سڤیل زیانیان پێ نه‌گات.
راپۆرته‌كه لێكۆڵینه‌وه‌ی له چوار خێزان كردووه كه به‌هۆی هێرشه ئاسمانییه‌كان ٩٠ خزم و هاوسێیان له ده‌ستداوه.
هاووڵاتیی شاری ره‌ققه مونیره هاسنیش گوتوویه‌تی: "ژنان مردن، ئه‌وانه‌ی هه‌وڵیاندا رابكه‌ن گیانیان لەدەستدا، پاره‌مان نه‌بوو بیده‌ین به قاچاخچییه‌كان".
راپۆرته‌كه ئاماژه‌ی به‌وه داوه کە هه‌رچه‌ند خێزانی هاسنیش هه‌وڵی راكردنیان داوه به‌ڵام له دوو هه‌فته‌ی یه‌كه‌می مانگی ئابدا، ١٨ ئه‌ندامی ئه‌و خێزانه گیانیان له‌ده‌ستدا ٩یان له ئاكامی هێرشه ئاسمانییه‌كانی هاوپه‌یمانان و ٧یشیان له ئاكامی به‌ركه‌وتنیان به‌و بۆمبانه‌ی له لایه‌ن داعشه‌وه چێندرابوون و دووانه‌كه‌ی دیكه‌ش له ئاكامی هێرشه‌كانی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه‌دا بوونه قوربانی.
خێزانی ئه‌سوه‌دیش كه بڕیاریان داوه له كاتی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ره‌ققه جێنه‌هێڵن له ئاكامی هێرشی ئاسمانی له ٢٨ی حوزه‌یران ٨ ئەندامی خێزانەکەیان گیانیان له‌ده‌ستداوه كه زۆربه‌یان منداڵ بوون.
خێزانی به‌درانیش ٣٩ ئه‌ندامی خێرانهكهیان بوونه‌ته قوربانی. له ئاكامی هێرشی ئاسمانی ١٢ی شرینی یه‌كه‌می ٢٠١٧، ١٥ ئه‌ندامی خێزانی فایاز گیانیان له‌ده‌ست داوه.
رێكخراوی لێبووردنی نێوده‌وڵه‌تی داوای له ئه‌مریكا، فه‌ڕه‌نسا و به‌ریتانیاش كردووه بێلایه‌نانه له‌و ده‌نگۆیانه بكۆڵنه‌وه كه ئاماژه به بوونه قوربانی هاووڵاتییانی سڤیل ده‌ده‌ن و هه‌روه‌ها دانیش به ره‌هه‌ندی بوونه قوربانی هاووڵاتییانی سڤیل و وێرانبوونی شاره‌كه‌دا بنێن.