Muhammed Bilal Kenasari
05 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 06 حوزەیران 2018
واشنتۆن - AA
بەرپرسانی باڵای ئەمریکا لە روونکردنەوەیەکدا لەبارەی رێککەوتنی ئەمریکا و تورکیا سەبارەت بە جێبەجێکردنی نەخشە رێگای منبج رایانگەیاند: " ئامانج لەو کارە سەقامگیری منبجە".
دوای کۆبوونەوەی نێوان وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوشئۆغڵو و هاوتا ئەمریکیەکەی مایک پۆمپیۆ و بەرپرسانی باڵای ئەمریکا لە تەلەکۆنفرانسێک سەبارەت بە کۆبوونەوەکە روونکردنەوەیان دا.
ئەو بەرپرسانە خۆیان دزییەوە لە باسکردنی ماوەی رێککەوتنەکە و گوتیان: "قۆناغەکە هەنگاو بە هەنگاو جێبەجێ دەکرێت. دوای تەواوکردنی هەر هەنگاوێک ئینجا هەنگاوی دووەم جێبەجێ دەکرێت".
بەرپرسەکان گوتیان: "هیوادارین هەرچی زووە دەست بەو هەنگاوانە بکرێت. هاوپەیمانمان لە ناتۆ، تورکیا، ئەمیش هەر وای دەوێت".
ئەو بەرپرسانە ئاماژەیان بەوەکرد کە باڵی درێژکراوەی پەکەکە لە سووریا یەپەگە تا رۆژهەڵاتی فورات دەکشێنەوە لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی کە ئایا یەپەگە لەو رێککەوتنە چ سوودێک دەبینێت؟ گوتیان، ئامانج لە رێککەوتنەکە سەقامگیری تەواوی ناوچەکەیە".