Muhammet Kurşun
26 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 27 تشرینی دووەم 2019
تاران - AA
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له لایه‌ن رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه كه له‌و خۆپیشاندانانه‌ی به‌هۆی زیادكردنی نرخی بەنزین له سه‌رتاسه‌ری ئێران سه‌ریهه‌ڵدا و ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندووە، ١٤٣ كه‌س کوژراون.
رێكخراوه‌كه له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا باس له‌وه ده‌كات كه له‌و باوه‌ڕه‌دان، ژماره‌ی كوژراوان زیاتربن، له‌به‌رئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوونه‌كان ئه‌وه پشتڕاست ده‌كه‌نه‌وه.
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌یش خراوه‌ته‌ڕوو كه له دیمه‌نه‌كاندا ئه‌وه پشتڕاستكراوه‌ته‌وه كه هێزه ئه‌منییه‌كان له‌سه‌ربانی بیناكان به‌دیده‌كرێن كه له مه‌ودایه‌كی نزیكه‌وه خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌نه ئامانج.
له‌و راپۆرتانه‌ی ئاماده‌كراون ئاماژه به‌وه ده‌كرێت كه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران ته‌رمی خۆپیشانده‌رانیان نه‌داوه‌ته‌وه به خانه‌واده‌كانیان و له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه له پزیشکی دادوەری ده‌رهێنراون و براون بۆ شوێنی نادیار.
گه‌لی ئێران كه له رووی ئابوورییه‌وه رۆژانێكی سه‌خت به‌ڕێده‌كات به‌هۆی سزاكانی ئه‌مریكاوه، دوای ئه‌وه‌ی له ١٥ی تشرینی دووه‌مدا نرخی بەنزین سێ هێنده زیادكرا له زۆر شاری ئه‌و وڵاته خۆپیشاندانی ده‌ستیپێكرد.
له خۆپیشاندانه‌كاندا ژماره‌یه‌ك له بینا گشتییه‌كانی زۆرێك له شاره‌كان، بانك، وێستگه‌كانی بەنزین و ماركێته‌كان وێرانكران.
پێشتر رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو كه ١١٥ كه‌س کوژراون، هاوكات ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران کوژرانی شه‌ش كارمه‌ندی ئاسایشی راگه‌یاندبوو.