بوومەلەرزەیەک بەگوڕی ٦،٤ پلە ئەلبانیای ھەژاند- شەش کەس گیانی لەستدا
Tirane
تیران - AA
بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی ٦،٤ پله به پێوه‌ری رێخته‌ر باکووری رۆژئاوای ئه‌لبانیای هەژاند و به‌پێی ئاماره به‌راییه‌كان یەک كه‌س گیانی له‌ده‌ستداوه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێك كه له لایه‌ن په‌یمانگای زانستی زه‌وی، وزه، ئاو و ژینگه‌ی ئه‌لبانیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له‌وه كراوه كه ناوه‌ندی بوومه‌له‌رزه‌كه ١٥ كیلۆمەتر لە شاری دراچه خۆرئاوای ئه‌و وڵاته و له قوڵایی ٣٨ كیلۆمەتر روویداوه و گوڕه‌كه‌ی ٦،٤ پله بووه به پێوه‌ری رێخته‌ر.
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌لبانیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له‌وه كراوه كه كه‌سێك به‌هۆی په‌شۆكاویه‌وه خۆی له بیناوه هه‌ڵداوه‌ته خواره‌وه و گیانی له‌ده‌ستداوه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌لبانیا، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه چاره‌سه‌ركردنی ١٥٠ كه‌س له بریندارانی بوومه‌له‌رزه‌كه له نه‌خۆشخانه‌كاندا درێژه‌ی هه‌یه و تیمه‌كانی ته‌ندروستیش له تیرانا، دراچ و سه‌رتاسه‌ری وڵات له ئاماده‌باشیدان.
ئاماژه به‌وه‌یش كرا كه له‌سه‌رتاسه‌ری ئه‌لبانیادا تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه و سوپای ئه‌و وڵاته كاریان كردووه.
بوومه‌له‌رزه‌كه كه له شاره‌كانی دیكه‌ی ئه‌لبانیا به‌تایبه‌تی تیرانای پایته‌خت و وڵاتانی دراوسێی مه‌قدۆنیای باكوور، كۆسۆڤۆ و مۆنتینیگرۆ هه‌ستیپێكرا له ئه‌لبانیا بووه هۆی دروستبوونی كێشه له په‌یوه‌ندی و پچڕانی كاره‌با.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، وه‌رزش و لاوانی ئه‌لبانیا له شاره‌كانی تیرانا، دراچ و لیژا ئه‌مڕۆی كرده پشوو له قوتابخانه‌كاندا.
له ٢١ی ئه‌یلوولی رابردوودا بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی ٥،٨ له ئه‌لبانیا روویدا و به‌هۆیه‌وه ١٣٢ كه‌س برینداربوون و زیاتر له ٦٠٠ باڵەخانە، خانوو، شوێنکار و پرد زیانیان به‌ركه‌وت.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن