Esin Işık
19 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 20 حوزەیران 2021
ئانتاڵیا - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "هێرشه پاڵنهرانهكهی ئیزمیرمان به توندترین شێوه ئیدانه كردووه و ده‌كه‌ین و هاوشێوه‌كانیشی ئیدانه ده‌كه‌ین".
سه‌ركۆماری توركیا و سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی سه‌رۆكایه‌تی لقی پارته‌كه‌ی له پارێزگای ئانتاڵیا، گوتارێكی پێشكه‌شكرد.
له سه‌ره‌تای گوتاره‌كه‌یدا ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی ئامانجی وڵاتەکەی له كه‌رتی گه‌شتیارییدا دوا و رایگه‌یاند: "ئامانجی بنه‌ڕه‌تیمان بریتییه له‌وه‌ی له كورتترین ماوه‌دا بگه‌ینه‌وه به ٥٢ ملیۆن گه‌شتیاری ساڵی ٢٠١٩ و دواتریش به‌ره‌و ٧٠ ملیۆن گه‌شتیار هه‌نگاو بهاوێژین".
سه‌ركۆماری توركیا له‌باره‌ی ئه‌و هێرشانه‌ی كه ده‌كرێنه سه‌ر وڵاته‌كه‌ی دوا و گوتی: "له‌و هێرشه به‌رده‌وامانه‌ی كه له هه‌شت ساڵی رابردوودا كراونه‌ته سه‌رمان، ئامانجی راسته‌وخۆ توركیا بووه. سه‌ربه‌خۆیی، ئاینده و ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌لی تورك بووه".
گوتیشی: "هه‌ر له راگه‌یه‌ندراوه‌كانی نیوه‌شه‌وه‌وه تا هێرشه تیرۆریستییه‌كان، له ئه‌ندامانی رێكخراوه‌كانی تاوان تا كرده‌وه پاڵنهرانهكان، هه‌موو ئامڕازێكیان به‌كارهێنا. لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ نزیكه‌ی ١٠٠ ئه‌دمیراڵی خانه‌نشین به‌رده‌وامه".
له‌باره‌ی هێرشی سه‌ر باره‌گای هه‌ده‌په له ئیزمیر، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "هێرشه پاڵنهرانهكهی ئیزمیرمان به توندترین شێوه ئیدانه كردووه و ده‌كه‌ین و هاوشێوه‌كانیشی ئیدانه ده‌كه‌ین".
هه‌روه‌ها گوتی: "باوه‌ڕمان وایه كه‌سانی پشت هێرشكاره ده‌ستگیركراوه‌كه و سه‌رجه‌م په‌یوه‌ندییه‌كانی ئاشكرا ده‌كرێن، و قورسترین سزا وه‌رده‌گرێت".