Semra Orkan
08 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 09 تشرینی دووەم 2019
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگه‌یاند، "شارستانێتیی ئيسلام، لەلايەكەوە بەدەست كۆمه‌ڵه مرۆڤكوژێكی وه‌ك داعش، بۆكۆ حەرام، شەباب، فەتۆ، پەكەكە و يەپەگە و لەلايەكى ديكەوە بەدەست كێشەى مەزهەبیى و ره‌گه‌زپه‌رستیی نه‌زانییه‌وه دووچارى جينۆسايدێكى كولتووریى بووەتەوە".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له میانی رێوره‌سمی كردنه‌وه‌ی پرۆگرامی هه‌فته‌ی یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (د.خ) كه له ناوه‌ندی نمایشی یه‌حیا كه‌مال به‌یاتلی به‌رێوه‌چوو، گوتارێكی پێشكه‌شكرد.
له به‌شێكی گوتاره‌كه‌یدا ئه‌ردۆغان گوتی: "شارستانێتیی ئيسلام، لەلايەكەوە بەدەست كۆمه‌ڵه مرۆڤكوژێكی وه‌ك داعش، بۆكۆ حەرام، شەباب، فەتۆ، پەكەكە و يەپەگە و لەلايەكى ديكەوە بەدەست كێشەى مەزهەبیى و ره‌گه‌زپه‌رستیی نه‌زانییه‌وه دووچارى جينۆسايدێكى كولتووریى بووەتەوە".
ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به په‌نابه‌ره سوورییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی رایگه‌یاند: "كه‌سانێك هه‌ن ده‌ڵێن 'با سوورییه‌كان بڕۆن'. ئێمه هه‌رگیز ناتوانین به‌ڵێ بۆ ئه‌مه بكه‌ین''.