Ramal Abdullah Mahmood
02 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 04 تەمووز 2017
قەرس – AA
لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، ناوچەکانی رۆژهەڵاتی ئانادۆڵو بە گوڵ دەڕازێتەوە و گیانلەبەری کێوی لێ دەبینرێن.
دوای ئەو شەپۆلی باران بارینەی چەند هەفتەیەک لە قەرس بەردەوام بوو، پلەکانی گەرما لە رۆژدا ٣٠ پلەی سەدیان تۆمارکرد.
ژمارەیەکی زۆری گیانلەبەری کێوی روو لە دارستانەکانی سنەوبەری نزیک شارۆچکەی ساریکامش دەکەن کە بەجۆری گژوگیا دەوڵەمەندن. لە کاتێکدا بێچووە رێویەکان "سڵاو" لە هاتنی وەرزی هاوین دەکەن، لەگەڵ جریوە جریوی باڵندەکان سمۆرەکان نەسەر لقی دارەکان باز دەدەن و چێژ لەو وەرزە وەردەگرن.
لەلایەکی دیکەوە مێرگ و لەوەڕگاکان بە گوڵ خەمڵیون. سەرتەشی (اليعسوب) و مێش و مەگەزەکانی دیکە لەسەر گوڵان دەنیشن.
شوانەکان ئاژەڵەکانیان دەبەنە سەر گۆمەکان، بۆ ئەوەی خۆیان فێنکبکەنەوە.
جۆشکون کاراجان کە یەکێکە لە شوانەکانی ئەو ناوچەیە، بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما کاریگەری نەرێنی کردووەتە سەر ئاژەڵەکانیان، گوتی: "رۆژانە نزیکەی ١٤ کاتژمێر ئاژەڵەکانمان لەژێر تیشکی بەتین و تاوی خۆردا دەلەوەڕێنن. تاکە رێگای بەردەممان بۆ ئارامکردنەوە و پشوودانی ئاژەڵەکان لەو کەشە گەرمەدا هێنانیانە بۆ گۆماوەکان. لە کاتێکی دیاریکراودا دەیانهێنین و لە ناو ئاو خۆیان فێنک دەکەنەوە".