Ramal Abdullah Mahmood
02 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 03 تەمووز 2017
ئسپارتا – AA
بە هۆی کەشوهەوای فێنک و باران بارین لەمساڵدا وەرزی گوڵچنین درێژبۆوەوە لە ٤٥ رۆژەوە بۆ ٦٠ رۆژ. بەمجۆرە رێژەی بەرهەمهێنانی گوڵی زیادە گەیشتە شەش بۆ حەوت تۆن و قەبارەی بەرهەمهێنان گەیشتە سەرووی هەشت هەزار تۆن گوڵ.
وەرزی گوڵچنین لە ئسپارتا لە کۆتایی نزیکدەبێتەوە. بە شێوەیەکی ئاسایی لە هەفتەی دووەمی مانگی ئایاردا دەست پێ دەکات و تاکو ناوەڕاستی مانگی حوزەیران بەردەوام دەبێت. بەڵام بە هۆی کەشوهەوای فێنک و باران بارین لەمساڵدا وەزیری گوڵچنین درێژبۆوەوە لە ٤٥ رۆژەوە بۆ ٦٠ رۆژ. بەمجۆرە رێژەی بەرهەمهێنانی گوڵی زیادە گەیشتە شەش بۆ حەوت تۆن و قەبارەی بەرهەمهێنان گەیشتە سەرووی هەشت هەزار تۆن گوڵ.
بەڕێوەبەری گشتیی یەکێتیی هاریکاری فرۆشتنی گوڵی کشتوکاڵی، حەسەن چەلیک بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند کە پێکهاتەی خاکی ئسپارتا، بەرزی لە ئاستی رووی دەریاوە و لەباری کەشوهەوای ناوچەکە زۆر گونجاون بۆ بەرهەمهێنانی گوڵ و، گوتی: "ئسپارتا و دەورووبەری خاڵی گرێدانی تۆرۆسەکانە. نە بە ئەندازەی هەرێمی دەریای ناوەڕاست گەرمە نە وەک ناوچە وشکانییەکان زۆر ساردە. ئێرە خاڵی یەکتربڕینی نێوان هەردووکیانە".