Hemn Osman
13 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 14 کانوونی یەکەم 2015
له‌و ده‌فته‌ره‌دا كه له‌لایه‌ن مۆڵێكی شاره‌كه‌وه ئاماده كراوه، ئه‌و كه‌سانه‌ی بۆ دابینكردنی پێداویستییه‌كانیان روو له‌و بازاڕە هاوچه‌رخه ده‌كه‌ن، هه‌ست و سۆزیان به‌رامبه‌ر پرۆفیسۆر د. سانجار تیادا ده‌نووسن.
دانیشتوانی شاری ماردین، له‌و ده‌فته‌ره‌دا كه بۆ سانجار ده‌نێردرێت داوای لێ ده‌كه‌ن ناوبراو له شوێنی له‌دایكبوونی خۆی ببیننه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی مۆڵه‌كه نازڵی ئۆزده‌میر، به ئانادۆڵوی راگه‌یاند: "به‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی به‌ده‌ستی هێنا، سانجار ته‌واوی توركیای دڵخۆش كردووه".
ئۆزده‌میر، باسی له‌وه كرد كه له‌و ده‌فته‌ره‌دا ئه‌و كه‌سانه‌ی روو له مۆڵه‌كه ده‌كه‌ن هه‌ست و سۆزی خۆیان بۆ سانجار ده‌نووسن و گوتی: "ده‌مانه‌وێت ئه‌و شتانه‌ی له ده‌فته‌ره‌كه‌دا ده‌نووسرێت بیگه‌یه‌نینه ده‌ست به‌ڕێز سانجار. پرۆژهكهشمان له چوارچێوه‌ی ئه‌م ده‌فته‌ره‌دا نامێنێته‌وه به‌ڵكو ده‌مانه‌وێت به به‌شداری به‌ڕێز سانجار، له ماردین كۆربه‌ندێك رێك بخه‌ین. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش په‌یوه‌ندیمان به زانكۆی ئارتوكڵوی ماردینه‌وه كردووه. ئامانجیشمان له‌و پرۆژه‌یه ناسینی ئه‌و جۆره كه‌سانه‌یه له نزیكه‌وه و ناساندنیه‌تی به گه‌نجانمان".
یه‌كێك له‌و هاووڵاتیانه‌ی له ده‌فته‌ره‌كه‌دا ئاداشتی نووسیوه ناوی ئهمروڵی دهمیركایا-یه، ناوبراو زۆر سوپاسی سانجار ده‌كات له‌و شه‌ره‌فه‌ی بۆ وڵاته‌كه‌یانی به‌ده‌ست هێناوه و ده‌ڵێت: "سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی زۆر دڵخۆشی كردم. خوازیارم له نزیكترین ده‌رفه‌تدا له نێوماندا بیبینم. له ماردین چاوه‌ڕوانی ئه‌و مامۆستایه‌مان ده‌كه‌ین".
هاووڵاتییه‌كی دیكه به‌ناوی عومه‌ر باتوهان ده‌ڵێت: "زۆر دڵخۆشم به ده‌ركه‌وتنی كه‌سێكی وه‌ها له ناوچه‌ی باشووری خۆرهه‌ڵاتی ئانادۆڵو".