Mazın Asad
06 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 07 شوبات 2017
دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەک لە گەدەی، گەنجێکی شارۆچکەی ئیسکەندەرونی شاری ھەتای ٧٨ کلیۆی لە ماوەی ھەشت مانگدا کەمکردەوە.
جەمیل بینیجیئۆغڵوی تەمەن ١٨ ساڵ بەھۆی کێشەی قەڵەوییەوە سەردانی نەخۆشخانە کرد و دوای ئەوەی نەشتەرگەرییەکی بۆ کرا، لە ماوەی ھەشت مانگدا کێشی لە ١٨٠ کلیۆوە بۆ ١٠٢ کلیۆ دابەزی.
لەوبارەیەوە پسپۆری نەخۆشییەکانی قەڵەویی د. جاوید گۆکتاش رایگەیاند نەخۆشەکە بەھۆی کێشەی قەڵەوییەوە سەردانی نەخۆشخانەی کردووە.
گۆکتاش ئاماژەی بەوە دا کە نەشتەرگەری گەدەی دەستکرد بۆ نەخۆشەکە کراوە و راشیگەیاند دوای ئەوەی نەشتەرگەرییەکە بە سەرکەوتوویی تەواو بوو، نەخۆشەکە لە ماوەی ھەشت مانگدا کێشی دابەزی و بە تەندروستی خۆی شاد بووەوە.
جەمیل بینیجیئۆغڵو کە بەشێوەیەکی رادەبەدەر کێشی دابەزییەوە، خۆشحاڵی خۆی دەربڕی و ئاماژەی بەوە دا کە لە ماوەی ھەشت مانگدا ٧٨ کلیۆ کێشی دابەزی و راشیگەیاند کەمەری لە ٧٠بۆ ٤٠سم بچووک بۆتەوە.