Yusuf Soyalp,Hemın Othman Mohammed
08 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 09 شوبات 2017
وان - AA
به‌هۆی به‌ستنی سه‌ر رووی ده‌ریاچه‌ی ئهرچهك له شاری وان، به‌له‌می راوچیانی ماسی گیریانخواردووه.
به‌هۆی سه‌رماوسۆڵه‌وه سه‌رڕووی ده‌ریاچه‌ی ئهرچهك به‌ستوویه‌تی و، چه‌ند به‌له‌مێكی راوچیانی ماسی له كه‌نار ده‌ریاچه‌كه به‌هۆی سههۆڵبهندانهكهوه گیریانخواردووه.
راوچیانی ماسی كه له هه‌وڵی ده‌رهێنانی بهلهمهكانیاندان دووچاره سه‌ختی و ناره‌حه‌تی زۆر بوون.
یه‌كێك له‌و راوچیانی ماسی، به‌ناوی كه‌مال باغڵایجی باسی له‌وه كرد كه هه‌وڵ و ته‌قه‌لایه‌كی زۆریان داوه بۆ ده‌رهێنانی به‌له‌مه‌كانیان كه سه‌رچاوه‌ی بژێوی ژیانیانن.