Mümin Altaş,Hemın Othman Mohammed
08 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 09 شوبات 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌گرنگیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێکخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه كرد و، باسی له‌وه كرد كه پێویسته ئه‌مریكا پشتیوانی له په‌یه‌ده و یه‌په‌گه نه‌كات.
به‌پێی ئه‌و زانیارییه‌ی له سه‌رچاوه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیاوه ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه، په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی نێوان ئه‌ردۆغان و تره‌مپ له كه‌شێکی زۆر ئه‌رێنیی و دۆستانه‌دا به‌ڕێوه‌چووه.
له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا كه نزیكه‌ی 45 خوله‌كی خایاند، جه‌ختكرایه‌وه له‌سه‌ر هاوپه‌یمانێتی و هاریكاریی. هه‌روه‌ها ناوچه‌ی ئارامی داماڵدراو له تیرۆر، قه‌یرانی په‌نابه‌ران و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر خرایه به‌رباس.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه خوازیارن په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ توركیادا به‌ره‌وپێشبچن و، هاریكاری نزیكتریان هه‌بێت له بابه‌ته ناوچه‌ییه‌كاندا.
سه‌ركۆماری توركیا، هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ تره‌مپ خواست له پۆستی سه‌رۆكایه‌تیدا. هاوكات باسی له هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی 15ی تهمووز كرد و، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه چاوه‌ڕوانن ئه‌مریكا له قۆناغی نوێ‌دا له پاڵ توركیا بێت له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی فه‌تۆدا.
ئه‌ردۆغان باسی له گرنگی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێکخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه كرد و، به‌پێویستی زانی ئه‌مریكا پشتیوانی له په‌یه‌ده و یه‌په‌گه نه‌كات.
هه‌ردوو سه‌ركرده هاوڕابوون له پێكه‌وه كاركردن له ئه‌لباب و ره‌ققە، هه‌روه‌ها باسیان له‌و هه‌نگاوانه كرد كه ده‌گیرێنه‌به‌ر بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی هاریكاری ئابووریی نێوان توركیا-ئه‌مریكاوه.
له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه سبه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری سیی ئای ئه‌ی، مایك پۆمپیۆ له یه‌كه‌م سه‌ردانیدا بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات سه‌ردانی توركیا ده‌كات. له چوارچێوه‌ی ئه‌و سه‌ردانه‌یدا راوێژ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی تورك ده‌كات سه‌باره‌ت به بابه‌ته‌كانی رۆژه‌ڤ به‌تایبه‌تی په‌یه‌ده و فه‌تۆ.
سه‌ركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ هاوڕابوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له كورترین ماوه‌دا كۆببنه‌وه.