Sangar Hamad Azeez
21 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 22 کانوونی دووەم 2018
ئەنقەرە - AA
سوپای تورکیا لە ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانيدا ئەو دوو پێگەیەی خاپور کرد کە لەوێدا لە لایەن رێکخراوی تیرۆریستی پەیەدە/پەکەکە ھێرشی مووشەکی کرابووە سەر شارۆچکەی رەیحانلی.
دوای ئەوەی رێکخراوی تیرۆریستی پەیەدە/پەکەکە مووشەکی ئاراستەی شارۆچکەی رەیحانلی سەر بە پارێزگای هاتای کرد و بەهۆیەوە هاووڵاتییەکی سووری گیانی لەدەست دا و ٤٦ی دیکەش برینداربوون کە ١٦یان سووری بوون، سوپای تورکیا بەرپەچی پەلامارەکەی دایەوە.
بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتوون، سوپای تورکیا لە ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانيدا ئەو دوو پێگەیەی خاپور کرد کە تیایدا پەلامارەکان بۆسەر شارۆچکەی رەیحانلی ئەنجامدرابوون.