Mazın Asad
22 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 24 کانوونی دووەم 2018
ئەنقەرە - AA
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم ئەمڕۆ لەگەڵ سەرۆکی گشتی جەھەپە، کەماڵ کڵچدارئۆغڵو کۆدەبێتەوە.
بەپێی زانیارییەکان، یڵدرم ئەمڕۆ کاتژمێر ١٤:٠٠ لە کۆشکی چانکایا پێشوازی لە کڵچدارئۆغڵو دەکات.
دوێنێ سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی گشتی جەھەپە، کەماڵ کڵچدارئۆغڵو کە لە وڵاتی ئەڵمانیا بوو، ئەنجام دا. لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا یڵدرم لەبارەی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون زانیاری دا بە کڵچدارئۆغڵو.