Mohammed Baqi Hussein,Ramal Abdullah Mahmood
02 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 03 مای,س 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگەیاند "دوای ئه‌وه‌ی له 27ی ئابی 2014دا له‌لایه‌ن گه‌له‌وه بۆ ئه‌ركی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار راسپێردرام، ناچاربووم به جێیبهێڵم، ئه‌مڕۆ سه‌رله‌نوێ ده‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ پارته‌كه‌م كه ماڵی من و خۆشه‌ویستی و ئه‌وینمه و خۆم دامهزرێنهریم".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له رێوڕه‌سمی ئه‌ندامێتیی ئاك پارتیدا له ناوه‌ندی گشتیی پارته‌كه، سه‌ره‌تا سڵاوی له ئاماده‌بووان كرد و ده‌ستی به وتاره‌كه‌ی كرد.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گوتی: "دوای ئه‌وه‌ی له 27ی ئابی 2014دا له‌لایه‌ن گه‌له‌وه بۆ ئه‌ركی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار راسپێردرام، ناچاربووم به جێیبهێڵم، ئه‌مڕۆ سه‌رله‌نوێ ده‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ پارته‌كه‌م كه ماڵی من و خۆشه‌ویستی و ئه‌وینمه و خۆم دامهزرێنهریم. ئه‌و حه‌سره‌ته دوای 979 رۆژ كۆتاییهات. ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه ده‌ڵێم سه‌لام علیكم و دووباره ده‌گه‌ڕێمه‌وه ناو پارته‌كه‌م".
له گوته‌كانیدا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، هه‌موو ئه‌وانه‌ی له تیرۆر، ناپاكی و ئاژاوه‌گێڕییه‌وه نه‌گلاون، له‌سه‌ر سه‌ریان شوێنیان هه‌یه.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان ئاماژەی بەوە دا کە لەو باوەڕە دایە پێشوازی گەل دەبینین لەبەرامبەر هەوڵە جددییەکان و هاوخەمییان بۆ گەل و، گوتی: "لەبەرئەمە دەمەوێت ئەوە بە بیر هاوڕێ هێژاکانم بهێنمەوە کە لەومەودوا ئەرکەکانمان سەختتر دەبن".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان تیشکی خستە سەر ئەوەی کە ئەو کەسانەی چاویان بەسەرکەوتنەکانی ئاک پارتی هەڵنایەت هەمیشە بۆ شوێنی دیکە دەڕوانن و، گوتی: "کە سەیری ئەو پەیوەندی، خۆشەویستی و رێزە بکەن لە نێوان ئێمە و گەل نهێنی ئەو ١٥ ساڵەی رابردوو دەزانن بەڵام لە سوودی ئەوان نییە. بۆیە لەمە ناڕوانن".
سەرکۆمار تیشکی خستە سەر ئەوەی تورکیا لە ئەدەبیاتی زانستە کۆمەڵایەتییەکان چەمکی "شێوازی سیاسەتی ئاک پارتی" بەدەست هێناوە و، گوتی: "ئەگەر باوەڕیش نەکەن ئەمە راستییە. کە شێوازێکی سیاسی بەمجۆرە هەیە و بووەتە بەشێک لە ئەدەبیات. خوا یار بێت لە ساڵانی داهاتوودا بە تێر و تەسەلی قسە لەمبارەیەوە دەکرێت. نەوەکانی داهاتوو لە ژێر رۆشنایی چوارچێوەی چەمکسازی دادەنیشن".