Rewa Mahmut Hasan
04 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 05 ئەیلوول 2016
ئەنقەرە
سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم لە دیاربەکر رایگەیاند کە رووبەڕووی هەڕەشەیەکی گەورەبووینەتەوە. ئەم هەڕەشەیە هەوڵێکە بۆ تێکدانەی یەکڕیزی وڵات و دابەش کردنی تورکیا. هەرگیزاو هەرگیز رێگە بەمە نادەین. ئۆپەراسیۆنەکان بەردەوام دەبن تا ئەو کاتەی ئاسایشی هەموو تاکێکی ئەم وڵاتە دەپارێزرێت. چارەسەر و مارەسەر و شتی وا نییە، چارەسەریی لەگەڵ میللەتدا دێتە ئاراوە، نەک لەگەڵ رێکخراوی تیرۆریستی".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم بە مەبەستی هەڵمەتی پرۆگرامی پشتیوانی ناوچە کوردییەکان سەردانی دیاربەکری کرد.
یڵدرم ئاماژەی بەوەدا کە پرۆژەیەکی زۆر گەورەیان دەست پێکردووە لە ٧ ناوەندی پارێزگا بە بڕی ١٠ ملیار .
لەبەشێکی تری گوتەکانیدا یڵدرم سوپاسی هاووڵاتیانی شارەکەی کرد کە گوێیان نەداوەتە بانگەوازەکانی پەکەکە و لەپاڵ دەوڵەت و میللەتدا بوون و رایگەیاند لەکاتی جەنگی دژ بە تیرۆردا هەر ناوچەیەک زیانی بەرکەوتبێت نۆژەن دەکرێتەوە و هەموو ئەو دەنگۆیانەی رەت کردەوە کە زیان بەر ناوچە مێژوویەکان کەوتبێت بەتایبەت لە دیاربەکر و ئاشکرای کرد کە ئەوان وەک چاوی خۆیان شوێنە مێژووییەکان دەپارێزن.
یڵدرم باسی لەوەش کرد کە لە کۆتای ٢٠١٧ دا ئەو یەکە نیشتەجێیانە کۆتایی دێت کە لە جەنگی تیرۆردا زیانیان بەرکەوتووە و رایگەیاند کە دوای یەک مانگی تر لە جزیرە ٢ هەزار و ٥٠٠ یەکەی نیشتەجێ بوون بنیات دەنرێت.
لەبەشێکی ديكەی گوتەکانیدا یڵدرم ئاماژەی بەوەدا کە ئەو شار و شارۆچکانەی لە جەنگی تیرۆردا زیانیان بەرکەتوووە قەرەبوو دەکرێنەوە و بەتەواوی نۆژەن دەکرێنەوە، لەوباریەوە گوتی: "لە هەریەک لە ناوچەکانی سوور، شرنەخ، سلۆپی، ئیدیل،جزیرە، هەکاری، یوکسەکۆڤا، نسێبینی سەر بە ماریدن ، رێگا و ژێرخان و قوتابخانە و پارک و نەخۆشخانە دروست دەکەین. لە شارۆچکەی سوور ٧ هەزار یەکە و لە شرنەخ ١٠ هەزار و ١٢٦ یەکە و لە هەکاری و لە یوکسەکۆڤا ١٠ هەزار و ٧٥٠ یەکە و لە نسێبینی ماردین ٨ هەزار یەکە ، سەرجەمیان ٣٦ هەزار یەکە دەکات بۆهاووڵاتیانمان بنیات دەنێین. بەڵام تا ئەوکاتەی یەکە نیشتەجێبوونەکان تەواو دەبێت، هاووڵاتیانمان لە خانووی کرێدا دەبن.بڕی پارەی کرێکانیاشیان ئێمە بۆیان دابینی دەكەین. بەو شێوەیە ناهێڵین کەس زوڵمی لێ بکرێت.