Dilşad Seyfeddin Ahmet
04 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 05 ئەیلوول 2016
سلێمانی
كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی پێگاسوس یەكەم گەشتی ئاسمانی خۆی لە فڕۆكەخانەی سەبیحە گۆكچەنی ئیستانبوڵەوە بۆ شاری سلێمانی ئەنجام دا کە ژمارەیەك سەرنشین و بەرپرسانی ئەو هێڵەی هەڵگرتبوو.
دوای گەیشتنیان بە فڕۆكەخانەی سلێمانی بە چەند چالاكییەك و لە رێوڕەسمێكدا پێشوازی لە بەرپرسانی هێڵەكە و سەرنشینانی ناو فڕۆكەكە كرا.
بڕیارە ئەو هێڵە نوێیە هەفتانە چوار گەشت لە فڕۆكەخانەی سەبیحە گۆكچەنی ئیستانبوڵەوە بۆ شاری سلێمانی ئەنجام بدات.
بەڕێوەبەری گشتی پەیوەندییەكان و راگەیاندنی فڕۆكەخانەی سلێمانی، دانا محەمەد لەو بارەیەوە بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند "بەپێی ئەو خشتەیەی لە فڕۆكەخانەی سلێمانی هەیە، هەفتانە زیاتر لە 124 گەشتی هاتن و چوونمان هەیە بۆ وڵاتانی ئەورووپا و وڵاتانی دیکەی جیهان كە هەندێكیان راستەوخۆ و هەندێكیشیان بەشێوەی ترانزێت لە توركیا و قەتەر و عەممان-ەوەیە".
ئەو بە گرنگییەوە باسی لە دەست پێكردنی گەشتەكانی ئەو هێڵە توركییە لە نێوان توركیا و سلێمانی و كرد و بە هۆكارێكی باشی ناوبرد بۆ دروستبوونی كێبڕكێ لەنێوان كۆمپانیاكان و دابەزینی نرخی هاتوچۆ لەو هێڵانەوە.
گەشتەكانی پێگاسوس رۆژانی شەممە، یەكشەممە، دووشەممە و چوارشەممە دەبێت لە فڕۆكەخانەی سلێمانیشەوە بۆ سەبیحە گۆكچەن رۆژانی یەكشەممە، دووشەممە، سێشەممە و پێنجشەممان دەبێت.
بە گوێرەی راگەیەنراوێكی كۆمپانیاكەش نرخی هەر گەشتێك لە ١١٨.٩٩ دۆلارەوە دەست پێ دەكات.