Mazın Asad,Ramal Abdullah Mahmood
02 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 03 مای,س 2017
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان: "ئەو کەسانە کەسی ئێمەن. ئێمە جیاکاری ئەوە ناکەین کە ئەوانە کوردن، زازان یاخود چین. شتێکی لەو جۆرە نازانم".
رەجەب تەیب ئەردۆغان له رێوڕهسمی ئهندامێتیی ئاك پارتی له ناوهندی گشتیی پارتهكه، سەرەتا سڵاوی لە ئامادەبووان کرد و دەستی بە گوتارەکەی کرد.
ئەردۆغان ئاماژەی بەوە دا کە بە درێژایی گشتپرسییەکە ھەوڵیان دا سیستەمەکە بە گەلی تێ بگەیەنن و باسی سوودەکانی بکەن و گوتیشی: " لە ١٦ی نیساندا،٥٠ ملیۆن ھاووڵاتیانمان بە دیموکراسییانە دەنگی خۆیان بەکارھێنا، بەناوی خۆم و گەلەوە ستایشیان دەکەم. بەشداریکردن لەسەرووی سەدا ٨٥ بوو. بەھۆی دەنگدانی نزیکەی ٢٥ ملیۆن و ٢٠٠ ھەزار ھاووڵاتی بە 'بەڵێ' بۆ گشتپرسییەکەی گۆڕانکاری دەستوور پەسند کرا، لە ناخەوە ستایشیان دەکەم، بەڵام بەو ھۆیەوە بە ھەمان شێوە ستایشی ئەوانەش دەکەم کە گوتیان 'نەخێر' و ھەوڵەکانیان بۆ بەکارھێنانی مافی دیموکراسی بەکارھێنا. ھاوکات بە قەد ئەوانیش رەنگە ستایشی ئەوانە بکرێت کە گوتیان 'بەڵێ'. دەبێت یاخود نابێت، زۆریش گرنگ نییە. ئێمە بێگومان لە رێگەکەمان بەردەوام دەبین. لە ئێستادا لێرەوە بە روونی و بە ئاشکرا دەڵێم کە دەنگی ئاک پارتی سەدا ٥١.٤ نییە، ئەوەش دەڵێم کە دەنگی جەھەپەش سەدا ٤٨.٦ نییە. بۆیە با کەس یەکتری ھەڵنەخەڵەتێنێت، ھەڵبژاردنی ناوخۆیی لە بەردەممان ھەیە و خوا یاربێت لە تشرینی دووەمی ٢٠١٩ ھەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆکایەتی ھەیە. لەوێدا ھەموو شتێک بە روونی دەردەکەوێت".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند کە پێشتر لەگەڵ وەزیری تەندروستی، رەجەب ئاکداغ سەردانی قەرسیان کردووە و وەک ئەوەی پلانیان بۆ دانابوو چووبوونە دوو ماڵ و لەلایەن خاوەن ماڵەکانەوە بە گەرمی پێشوازییان لێکردوون. گوتی: "ئەو کەسانە کەسی ئێمەن. ئێمە جیاکاری ئەوە ناکەین کە ئەوانە کوردن، زازان یاخود چین. لە ناکاو لە دەرگامان دا. پێویستە ئەم تێگەیشتنە بڵاو بکەینەوە. راناوەستین و لە ناکاو لە دەرگا دەدەین و پێویست بە بانگهێشت ناکات. ئێمە ناڵێین با لەگەڵ ئەوانەی دەوڵەمەند و پارەدارن دەست بخەینە دەستی یەک و ئەوانی دیکە پەراوێز بخەین. ئەوەی پارە و هەبوو بێت خۆی هەموو شتێکی هەیە، پێویستیان پێ نییە. با ئێمە بۆ لای ئەوانی دیکە بڕۆین. ئەوانەی لەگەڵ ئێمە دەڕۆن و زۆرینە پێکدێنن. ئێمە لەگەڵ جیاکاری نین لەگەڵ نێوانیان. نامەوێت ئەمەش بڵێم بەڵام ئەو هاوسۆزییەی لەوێ هەیە لە شوێنی دیکە نییە. لەبەرئەمە ئێمە با لە ناکاو لە دەرگا بدەین و هەست بە جۆش و خرۆشێکی زۆر جیاواز بکەین. با راستی لەوانەش بگەیەنین کە بەهەڵە تێگەیشتوون".