Mazın Asad
02 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 03 مای,س 2017
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو لەبارەی دانوستانەکانی ئاشتی سووریا لەگەڵ رووسیا رایگەیاند: "ھەنگاوی دڵنیاکەر ھەیە و لە پاڵ ئاگربەستەکە، پرسە گرنگەکانی وەک ئاڵوگۆڕکردنی بەندکراوەکان یاخود ئازادکردنیان ھەیە و ئەمانە ئەو ھەنگاوانە متمانەییانەن کە لە نێوان رژێم و ئۆپۆزسیۆندا ھەیە. ھەنگاوی پێویست ھەیە کە بھاوێژرێت. لەسەر ئەمانە کار دەکەین. گشت ئەمانە سبەی لە رووسیا بە سەرۆکایەتی سەرکۆمارمان لەگەڵ پوتین و ئیدارەی رووسیا تاوتوێ دەکەین".
چاوشئۆغڵو لە دوای رێوڕەسمی ئەندامێتی سەرکۆمار رەجەب تەیب ئەردۆغان لە ئاک پارتی، لە کەناڵی A Haber وەڵامی پرسیارەکانی پەیوەندیدار بە رۆژەڤ دایەوە.
وەزیری دەرەوەی تورکیا باسی وردەکاری کۆبوونەوەی سبەی نێوان سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین لە شاری سوچی کرد.
چاوشئۆغڵو ئاماژەی بەوە دا کە جگە لە تاوتوێکردنی پرسی سیاسی، ئابووری و بازرگانی نێوان ھەردوو وڵات، باسی ھەڵگرتنی ھەندێک لە بەربەستەکانی بەردەم بارزگانی نێوان ھەردوو وڵات دەکرێت و راشیگەیاند ھەر لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی وردەکارییەکانی گشت پرسەکانی پەیوەندیدار بە سووریا دەکرێت.
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو گوتیشی: "ھەنگاوی دڵنیاکەرەوە ھەیە و لە پاڵ ئاگربەستەکە، پرسە گرنگەکانی وەک ئاڵوگۆڕکردنی بەندکراوەکان یاخود ئازادکردنیان ھەیە و ئەمانە ئەو ھەنگاوانە متمانەییانەن کە لە نێوان رژێم و ئۆپۆزسیۆندا ھەیە. ھەنگاوی پێویست ھەیە کە بھاوێژرێت. لەسەر ئەمانە کار دەکەین. گشت ئەمانە سبەی لە رووسیا بە سەرۆکایەتی سەرکۆمارمان لەگەڵ پوتین و ئیدارەی رووسیا تاوتوێ دەکەین".
چاوشئۆغڵو ھەروەھا باسی لە ئۆپەراسیۆنەکانی سەر پەکەکە و پەیەدە کرد کە درێژەی ھەیە و لەوبارەیەوە بێ ئاماژەکردن بە ناوی لایەنێک رەخنەی لە پشتیوانکردنی ئەمریکا بەم رێکخراوە تیرۆریستیانە گرت و گوتی: "درێژە بەم بەرەنگارییە دەدەین لە ناوەوە و دەرەوە. لەوبەری سنوور ھەڕەشە ھەیە، بۆ لای ئێمە دێن و ھەندێک لە دۆستانمان دەڵێن 'ئەمە مایەی قبووڵکردن نییە'. کەواتە ئەگەر ناتەوێت لێیان بدەین، ئەوکات تۆ بیوەستێنە. تۆ ئەوان دووربخەوە و چەکیان پێ مەدە. کاتێک ئەم قسانە دەڵێین لەسەر خۆیان وەردەگرن، بەڵام ئەو رووی ئەو چەکانە بۆ ئێمە دێت و سەرباز و پۆلیسی من شەھید دەکات و وەک بۆمب بەسەر ھاووڵاتیانمان دەتەقێتەوە".
لەبارەی تۆماری وێنەی سەربازانی ئەمریکا و رووسیا لەگەڵ ئاڵای پەکەکە و پەیەدە، چاوشئۆغڵو ئاماژەی بەوە دا کە لە نێوان وڵاتە زلھێزەکان رکابەری لەسەر رێکخراوێکی تیرۆریستی ھەیە و راشیگەیاند ئەوانەی ئەمڕۆ دەیانەوێت پێگەی خۆیان لە سووریا بەهێزبکەن، پشت بە رێکخراوانی تیرۆریستی دەبەستن.
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو لە درێژەی قسەکانیدا گوتیشی: "رکابەری بۆ لەدەستنەدانی رێکخراوێکی تیرۆریستی لە بنەرەتدا نیشانەی لاوازییە. زۆر بە روونی ئەمە دەڵێین".