Hemin Hüseyin
07 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 08 شوبات 2018
ههولێر - AA
بە مەبەستی تاوتوێکردنی ھەڵبژاردنەکانی ھەرێمی کوردستان، ھەریەک لە پەرلەمانی کوردستان و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و راپرسی کۆبوونەو.
کاتژمێر نۆ و ٣٠ خولەکی بەیانی ئەمڕۆ، شاندێکی باڵای حکوومەت بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی گەیشتە پەرلەمان و کۆبوونەوەیەک لە نێوان ھەر سێ لایەن (پەرلەمان، حکوومەت و کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و راپرسی) ئەنجامدرا بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی ھەڵبژاردنەکان.
لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک فراکسیۆنەکانی پەرلەمان و لیژنە پەیوەندیدارەکان بەشداربوون کە تیایدا گفتوگۆ کرا لەبارەی ئاستەنگەکانی بەردەم ھەڵبژاردن، پاککردنەوەی تۆماری دەنگدەران و دیاریکردنی وادەی ھەڵبژاردنەکان.