Ruslan Rehimov
28 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 28 تەمووز 2020
باکو- AA
تورکیا و ئازەربایجان ئامادەکاری بۆ مانۆڕێکی سەربازی فراوان دەکەن، لەو چوارچێوەیەشدا سەربازانی تورکیا گەیشتنە باکو پایتەختی ئازەربایجان.
سەربازەکان بە مەڕاسیمێکی تایبەت پێشوازییان لێکرا، دوای مەڕاسیمەکەیش سەربازانی تورکیا لە یەکە سەربازییەکانی ئازەربایجان نیشتەجێبوون.
بڕیاریشە لە ٢٩ی تەمووز تا ١٠ی ئاب هێزە زەمینییەکانی هەردوو وڵات مانۆڕێکی سەربازی ئەنجام بدەن کە چەندین چەکی جۆراوجۆری تیادا نمایش بکرێت.
هەروەها هێزە ئاسمانییەکانی تورکیا و ئازەربایجان لە یەک تا پێنجی ئاب مانۆڕێک ئەنجام دەدەن.