Muhammed Ali Kamal
28 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 28 تەمووز 2020
ئیستانبوڵ - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند ''پیرۆزبایی جه‌ژنی قوربان له هه‌موو گه‌له‌كه‌م ده‌كه‌م. هیوادارم ببێته مایەی خۆشی بۆ هه‌موو خێزانه‌كان، یه‌كێتیی و پێكه‌وه‌ژیان''.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و هاوسه‌ره‌كه‌ی، ئه‌مینه ئه‌ردۆغان له گۆڕستانی كاراجائهحمهد سه‌ردانی مه‌زاری هه‌ریه‌ك له دایك و باوكی و خه‌سوو و خه‌زووری كرد و نزای كرد.
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان دوای سه‌ردانكردنی مه‌زاره‌كان له وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌واناندا به‌وه‌ی كه په‌یامتان بۆ جه‌ژن چییه، رایگه‌یاند ''پیرۆزبایی جه‌ژنی قوربان له هه‌موو گه‌له‌كه‌م ده‌كه‌م. هیوادارم ببێته مایەی خۆشی بۆ هه‌موو خێزانه‌كان، یه‌كێتیی و پێكه‌وه‌ژیان''.
گوتیشی: ''جه‌ژنی قوربانی ئه‌مساڵ كه‌وته كاتێكی وه‌هاوه كه له هه‌مان كاتدا ئاوێته بووه له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی مزگه‌وتی ئایاسۆفیاماندا. ئهوەیش بۆ ئێمه مژده‌یه‌كی جیایه''.
سه‌ركۆماری توركیا له‌باره‌ی رێكاره‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له رۆژانی جه‌ژندا، رایگه‌یاند "به‌تایبه‌ت تكا له گه‌له‌كه‌م ده‌كه‌م سه‌باره‌ت به ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌م جه‌ژنه‌دا، زۆر زۆر به‌وریاییه‌وه مامه‌ڵه بكه‌ن".