Safvan Allahverdi,Ramal Abdullah Mahmood
08 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 13 ئەیلوول 2018
واشنتۆن – AA
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، هیزه‌ر ناوێرت له‌باره‌ی ئه‌و رووداوه توندوتیژیانه له میانی خۆپیشاندانه‌كان له پارێزگای به‌سڕە باشووری عێراق روویدان، رایگه‌یاند: "داوا له هه‌موو لایه‌ك به هێزه ئه‌منییه‌كان و خۆپیشانده‌رانیشه‌وه ده‌كه‌ین كه مافی خۆپیشاندانی ئاشتییانه به‌كاربهێنن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا داموده‌زگاكانی حکوومەت و نووسینگە دیپلۆماتییه‌كان بپارێزن".
له راگه‌یه‌ندراوێكدا ناوێرت جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كرده‌وه كه ئه‌مریكا ئیدانه‌ی ئه‌و رووداوه توندوتیژیانه ده‌كات به‌رامبه‌ر دیپلۆماتكاران له به‌سڕا ئه‌نجام دران.
هێزه‌ر ناوێرت به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه مافی خۆپیشاندانی ئاشتییانه و پاراستن و زیاننه‌گه‌یاندن به موڵكی گشتیی و تایبه‌ت له ده‌ستووری عێراقدا هاتووه، نووسیوویه‌تی: "داوا له هه‌موو لایه‌ك به هێزه ئه‌منییه‌كان و خۆپیشانده‌رانیشه‌وه ده‌كه‌ین كه مافی خۆپیشاندانی ئاشتییانه به‌كاربهێنن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا داموده‌زگاكانی حکوومەت و نووسینگە دیپلۆماتییه‌كان بپارێزن".
نزیكه‌ی له سه‌دا ٨٠ی نه‌وتی عێراق له پارێزگای به‌سڕا به‌رهه‌م ده‌هێندرێت، ئه‌و خۆپیشاندانه‌ی له ٨ی ته‌مووزه‌وه به پاساوی نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری گشتیی و ئاو و كاره‌با وه‌كو پێویست، بێكاری و گه‌نده‌ڵی" ده‌ستیان پێكردووه له‌م چه‌ند رۆژه‌ی دواییدا توندوتیژی لێكه‌وتووەته‌وه.
له ئاكامی ته‌قه‌كردنی هێزه ئه‌منییه‌كان به‌مه‌به‌ستی كۆتاییهێنان به خۆپیشاندانه‌كان تاوەكو ئێستا زیاتر له ٢٠ خۆپیشانده‌ر كوژراون و سه‌دانی دیكه‌یش برینداربوون.