Safvan Allahverdi,Hemın Othman Mohammed
08 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 08 کانوونی یەکەم 2018
واشنتۆن - AA
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بانگه‌شه‌ی رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د و رووسیای به‌درۆخسته‌وه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه "گرووپه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا چه‌كی كیمیاییان به‌كارهێناوه" و، مۆسكۆی تۆمه‌تبار كرد به‌وه‌ی كه هه‌ڵبه‌ستنی بانگه‌شه‌ی درۆی هێرشی كیمیایی هه‌وڵ ده‌دات راستییه‌كان بشارێته‌وه.
جێگری گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، رۆبێرت پالادینۆ راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه له‌باره‌ی ئه‌و هێرشه كیمیاییه‌ی ده‌گوترێت له شاری حه‌له‌بی سووریا ئه‌نجامدراوه.
پالادینۆ له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه بانگه‌شه‌ی رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د و رووسیا له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی هێرشی كیمیایی گرووپه‌كانی ئۆپۆزسیۆن له باكووری خۆرئاوای حه‌له‌ب راست نییه و، گوتی: "له كاتێكدا ئه‌مریكا به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌و گوته‌یه ره‌تده‌كاته‌وه، هاوكات زانیاری دروستی له‌به‌رده‌ستدایه كه هێزه‌كانی سه‌ربه رژێم له 24ی تشرینی دووه‌مدا له حه‌له‌ب گازی فرمێسكڕێژیان به‌رامبه‌ر هاووڵاتیانی سڤیل به‌كارهێناوه".