28 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 28 ئەیلوول 2020
ئیستانبوڵ – AA
سه‌ركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند "جارێكی دیكه ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌ی دوێنێی ئه‌رمینیا ده‌كه‌م بۆسه‌ر خاكی ئازه‌ربایجان. ئیدی کاتی ئەوە هاتووە کۆتایی بەو قەیرانەی ناوچەکە بهێندرێت کە لەڕێی داگیرکردنی چیای قەرەباغ-ەوە دەستیپێکردووە. ده‌ستبه‌جێ به جێهێشتنی ئه‌و خاكه‌ی ئازه‌ربایجان كه ئه‌رمینیا داگیری كردووه، دیسانه‌وه ئاشتی و سه‌قامگیری ده‌گه‌ڕێته‌وه ناوچه‌كه".
رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان له میانی به‌شداریكردن كه "سێمپۆزیومی رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست و یاسای نێوده‌وڵه‌تی ده‌ریایی" له روانگه‌ی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، سیاسه‌ت و مێژوو له نووسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار له دۆڵمهباهچه گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
سه‌ركۆماری توركیا جارێكی دیكه ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌ی دوێنێی ئه‌رمینیای كرده‌وه بۆسه‌ر خاكی ئازه‌ربایجان و گوتی: "ئیدی کاتی ئەوە هاتووە کۆتایی بەو قەیرانەی ناوچەکە بهێندرێت کە لەڕێی داگیرکردنی چیای قەرەباغ-ەوە دەستیپێکردووە. ده‌ستبه‌جێ به جێهێشتنی ئه‌و خاكه‌ی ئازه‌ربایجان كه ئه‌رمینیا داگیری كردووه، دیسانه‌وه ئاشتی و سه‌قامگیری ده‌گه‌ڕێته‌وه ناوچه‌كه. ئازه‌ربایجان كه گوتوویه‌تی (ئیدی كاتی هاتووه)، بته‌وێت و نه‌ته‌وێت ناچاره، خۆی كێشه‌ی خۆی چاره‌سه‌ر بكات".
رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه توركیا به‌ته‌واوی تواناكانییه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت له پشتیوانیکردنی ئازه‌ربایجانی دۆست و برا، گوتی: "پێشهاته‌كانی ئه‌م دواییه ده‌رفه‌تێكی بۆ ته‌واوی وڵاتانی خاوه‌ن هه‌ژموون له ناوچه‌كه ره‌خساندووه تا رێگای راست بگرنه به‌ر و كێشه‌كان به شێوه‌یەکی دادپه‌روه‌رانه چاره‌سه‌ر بكه‌ن".
سه‌ركۆماری توركیا سه‌باره‌ت به پێشهاته‌كانی ده‌ریای ناوه‌ڕاستیش گوتی: "هەموو هەڵمەت و هەنگاوەکانی ناو دەریای ناوەڕاست، کاریگەرییان لەسەر ئاسایش، ماف و بەرژەوەندی وڵاتەکەمان دەبێت. شتێکی هەڵە نییە ئەگەر بگوترێت لە چەند مانگی رابردوودا، سیاسەتی وڵاتان بەگوێرەی پێشهاتەکانی دەریای ناوەڕاست رێکخراون. لە رۆژگاری ئەمڕۆدا نەوت، غازی سروشتی و بەرژەوەندی جێگای ئەو ئاشتییەیان گرتووەتەوە کە دەوڵەتی عوسمانی دەستەبەری کردبوو، ئەمەش بووەتە هۆی تێکدانی خۆشگوزەرانی مرۆڤەکان و سیستمێکی دڕندانەی دروستکردووە. ئەو ئەقڵییەتە داگیرکەرانەیەی دڵۆپێک نەوت یان گرامێک زێڕی لە لافاوی خوێنی مرۆڤەکان بەلاوە گرنگترە، دەریای ناوەڕاستی لە دەریای ئاشتی و شارستانییەتەوە کردووەتە دەریای خوێن و فرمێسک. سیاسەتی یەکێتیی ئەورووپا وەک چۆن نەیتوانی هەلەکان بقۆزێتەوە، ئاواش لەبەرامبەر لووتبەرزی یۆنان و کۆماری قوبرس-ی یۆنان چۆکی دادا. تورکیا وڵاتێکی سەر دەریای ناوەڕاستە و بەدرێژایی مێژوو خاوەن ماڵ بووە نەوەک میوان. تورکیا لە پرسی دەریای ناوەڕاستدا لایەنگری ئاشتی، هەماهەنگی و مافدارییە نەوەک شەڕ و کێشە. وه‌ك وڵاتێكی میراتگری ئاشتی و شارستانییه‌تی عوسمانی له ده‌ریای ناوه‌ڕاست، ده‌مانه‌وێت دیسانه‌وه كه‌شی ئارامی له‌م جوگرافیایەدا بێته‌وه دی. بەبێ بەشداریکردنی دادپەروەرانەی تورکیا و کۆماری تورکی قوبرسی باکوور، هیچ رێککەوتنێکی ئاشتییانە لە دەریای ناوەڕاست نایەتە کایەوە. به هاتنی ته‌واوی لایه‌نه‌كان بۆسه‌ر مێزی گفتوگۆ، ده‌توانین كێشه‌كانی ده‌ریای ناوه‌راست چاره‌سه‌ر بكه‌ین؛ نەوەك به په‌راوێزخستنی یه‌كتر. وه‌رن با پێكه‌وه ده‌ریای ناوه‌ڕاست بكه‌ینه‌وه ناوچه‌ی ئاشته‌وایی. وه‌رن با به نه‌یاریی نوێ ئاوی پاكی ده‌ریای ناوه‌ڕاست پیس نه‌كه‌ین".