Muhammet Ali Kemal,Sarmand Hameed
18 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 18 تەمووز 2016
سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم سەبارەت بە هەوڵی کودەتا لەلایەن رێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچییەوە، رایگەیاند:''ئەمانە ژمارەیەک پیاوکوژن لە جلی سەربازیدا، ئەمانە تیرۆریستن و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت. ئەمانە بەتوندترین شێوە سزای ئەو کارەیان وەردەگرن. چەتەکانی هاوتەریب کە بە هەوڵی کودەتا هەستاون لەگەڵ سوپای بەشەرەفی تورکدا تێکەڵاو مەکەن''.
یڵدرم گوتەیەکی پێشکەشی ئەو کەسانە کرد کە بەمەبەستی ئیدانەکردنی هەوڵی ئەنجامدانی کودەتا لەلایەن رێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچییەوە، لە گۆڕەپانی کزڵای لە ئەنقەرە کۆبوونەوە.
بینالی یڵدرم باسی لەوەکرد کە دەنگی نووساوە و رایگەیاند: ''لەوانەیە بووبنە هۆکاری دەنگ نووسانمان بەڵام ناتوانن میللەت بە چۆکدا بهێنن''.
راشیگەیاند: ''ئێوە گەلی خۆشەویستی تورکیان کە هەوڵی کودەتاکەی رۆژی ١٥ی تەمووزتان لەناوبرد و دەنگی گەلتان بە جیهان گەیاند''، لەوەڵامدا هاووڵاتییان رایانگەیاند ''داوای سزای لەسێدارەدان دەکەین''.
سەرۆکوەزیرانی تورکیا جەختی لەوەکردەوە سەربازانی تورکیا بە بۆمب، تانک و تفەنگەوە هێرش ناکاتە سەر گەلەکەی و رایگەیاند: ''ئەمانە ژمارەیەک پیاوکوژن لە جلی سەربازیدا، ئەمانە تیرۆریستن و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت. ئەمانە بەتوندترین شێوە سزای ئەو کارەیان وەردەگرن. چەتەکانی هاوتەریب کە بە هەوڵی کودەتا هەستاون لەگەڵ سوپای بەشەرەفی تورکیادا تێکەڵاو مەکەن. هیچ خەمتان نەبێت ئەمانە باجی ئەو کارە دەدەن کە ئەنجامیان داوە''.
یڵدرم جەختی لەوەکردەوە کە لەدوای ١٥ی تەمووزەوە هیچ شتێک وەک رابردوو نابێت و ئاماژەی بەوەکرد ئەمڕۆ جەژنی دیموکراسییە و پێویستە تا دەتوانن ئاهەنگ بگێڕن.
- ''تا ئەو کاتە لە رەگەوە هەڵیان دەکێشین، خەو حەرامە''
بینالی یڵدرم داوایکرد پێویستە هاووڵاتییان بە رۆژ بڕۆنە سەر کارەکانیان و بەشەو بێنەوە گۆڕەپانەکان، راشیگەیاند: ''تا ئەو کاتەی ئەمانە لە رەگ و ریشەوە هەڵدەکێشین، خەو لە ئێمە حەرامە''.
راشیگەیاند: ''خودا لە سەرکۆمارمان رازی بێت. بەرەکەت بخاتە تەمەنییەوە. خودا بۆ ئێمەی بهێڵێت. خودا لە گەلەکەمان رازی بێت''.
سەرۆکوزیرانی تورکیا رایگەیاند: ''ئەم هەوڵە شتێکی دیکەی لە تورکیا ئاشکراکرد. ئەوەش چییە، دەزانن؟ ئەوەش یەکگرتوویی پارتەکان و هاوهەڵوێستییانە سەرەڕای جیاوازیی لە بیر و بۆچوونییان. من بەناوی گەلەکەمەوە، بە ناوی وڵاتەکەمەوە، سوپاسی هەموو هاووڵاتییانمان لە هەموو چین و توێژەکان و هەموو پارتەکان بە نیشتمانپەروەر، نەتەوەپەرست، دیموکرات و لیبڕالەوە دەکەم. چونکە ئێمە پەیامێکمان دایە کودەتاچییەکان و جیهان، گوتمان ئەمە تورکیایە، کاتێک کە نیشتیمان دەبێتە جێگەی باس، ئەوەی کە دەمێنێتەوە باسی لاوەکین. ئێشکگرتن لێرە بەردەوام دەبێت تاوەکو رەگی هەموو ئەو ناپاکانە هەڵدەکێشرێت. خاوەندارێتیی لە نیشتمان، گەل و سوپاکەمان دەکەین. ئێمە لە بەرامبەر ئەم رەوشت نزمانەدا ناچەمێینەوە. لەبەردەم پەروەردگاردا دەچەمینەوە''.