ئیستانبوڵ - AA
لە پرێمیەر لیگ یانەی لیڤەرپوول لە یاریگای خۆی بە ئەنجامی ٤-٠ لە یانەی ئەرسناڵ-ی بردەوە.
لیڤەرپوول لە هەفتەی ١٢ی پرێمیەر لیگدا، میوانداری یانەی ئەرسناڵ-ی کرد و لە خولەکی ١٧دا، یەکەم گۆڵی لە رێگەی سادیۆ مانی تۆمار کرد، پاشان لە خولەکی ٥٢دا، دیۆگۆ جۆتا دووەم گۆڵی تۆمار کرد، محەمەد سەڵاح لە خولەکی ٧٣دا سێیەم گۆڵی کرد و گۆڵی چوارەمیش لە خولەکی ٧٧دا لەلایەن تاکومی مینامینۆ تۆمار کرا.
لیڤەرپوول کە دوای دوو هەفتە سەرکەوتنی بەدەست هێنا کۆی گشتیی خاڵەکانی گەیاندە، ٢٥ خاڵ و ریزبەندی دووەمی گرتووە، ئەرسناڵ-یش کە دوای هەشت هەفتە دووچاری دۆڕان بووە بە ٢٠ خاڵ لە ریزبەندی پێنجەمدایە.