Fatih Çakmak
21 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 23 تشرینی دووەم 2021
ئەنقەرە - AA
لە پاڵەوانێتی سوپەربایکدا، ماتۆڕسواری تورک، تۆپراک رازگاتلیئۆغڵو نازناوی پاڵەوانی جیهانی بۆ ساڵی ٢٠٢١ بەدەست هێنا.
تۆپراک رازگاتلیئۆغڵو کە لە یەکەم پێشبڕکێی دوا خولی وەرزەکەدا کە لە ئیندۆنیزیا بەڕێوەچوو پلەی دووەمی بە دەست هێنابوو، بووە یەکەم ماتۆڕسواری تورک کە لەم بەشەدا، نازناوی پاڵەوان بەدەست بهێنێت.
پێشبڕکێکە کە دەبوو دوێنێ بەڕەوەبچێت، بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ نەتوانرا ئەنجام بدرێت، ئەمڕۆ کاتژمێر ٠٦:١٥ بە کاتی هەولێر پێشبڕکێکە لە یاریگای نێودەوڵەتیی ماندالیکا ئەنجامدرا.
تۆپراک رازگاتلیئۆغڵو بە بەدەستهێنانی ئەو سەرکەوتنە وەک یەکەم ماتۆڕسواری تورک ناوی چووە مێژووەوە.
لە یەکەم پێشبڕکێی پاڵەوانێتیەکەدا، جۆناسان ریا پلەی یەکەم و سکۆت ریدین پلەی سێیەمی بەدەست هێنا.