Saadet Firdevs Aparı
21 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 21 تشرینی دووەم 2021
په‌كین – AA
وه‌رزشوانی تێنسی چینی پێنگ شوای (ئافرەت) ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵ دوای ئه‌وه‌ی له دووی تشرینی دووه‌م له هه‌ژماری فه‌رمیی خۆی له تۆڕەکانی كۆمه‌ڵایه‌تی بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشوو و ئه‌ندامی حزبی شیوعی چینی، ژانگ گاوۆلی ده‌ستدرێژی سێكسی كردووه‌ته سه‌ری، له پێشبڕكێكی یاریی تێنسی گه‌نجان له په‌كین ده‌ركه‌وته‌وه.
به‌پێی ئه‌و وێنه‌یه‌ی بۆ ماڵپه‌ڕی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی چین "Weibo" ره‌وانه كراوه پێنگ شوای له نزیك گۆڕه‌پانێكی یاریی تێنس ده‌بیندرێت له میانی واژووكردن له‌سه‌ر تۆپی گه‌وره‌ی تێنس بۆ منداڵان.
له پۆسته‌كه‌دا ئاماژه به ونبوونی پێنگ شوای و تۆمه‌تباركردنه‌كه نه‌كراوه.