Emre Doğan
22 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 22 تشرینی دووەم 2021
ئیستانبوڵ-AA
له میانی ركابه‌رییه‌كانی هه‌فته‌ی ١٣ی خولی نایابی توركیا ناسراوه به سوپه‌رلیگ، فه‌نه‌رباخچه له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك له گاڵاتاساری برده‌وه.
سه‌ره‌تای گۆڵه‌كانی یارییه‌كه، له‌لایه‌ن گاڵاتاسارای خاوه‌ن ماڵه‌وه بوو كاتێك له خوله‌كی ١٦دا كه‌ره‌م ئاكتوركۆغڵو توانی گۆڵی یانه‌ی فه‌نه‌رباخچه‌ی میوان بهه‌ژێنێت.
به‌ر له‌وه‌ی گێمی یه‌كه‌م ته‌واو ببێت، یانه‌ی فه‌نه‌رباخچه گۆڵی یه‌كسانبوونی له خوله‌كی ٣١دا له رێگه‌ی مه‌سعود ئۆزیله‌وه تۆمار كرد و ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه (١-١).
له كۆتایی یارییه‌كه‌شدا و دوای ته‌واوبوونی كاتی یاسایی، له خوله‌كی ٩٠+٤دا كرێسپۆ توانی گۆڵی دووه‌م و بردنه‌وه بۆ یانه‌ی میوان تۆمار بكات و ئه‌نجامه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندیی فه‌نه‌رباخچه به (١-٢) كۆتایی پێبهێنێت.
یاریزانی یانه‌ی فه‌نه‌رباخچه تیسهراند له خوله‌كی ٨٣دا دوای ئه‌وه‌ی دووه‌م كارتی زه‌ردی وه‌رگرت، به كارتی سوور ده‌ره‌وه‌ی یاریگا و جگه له‌وه‌ش یارییه‌كه حه‌وت كارتی زه‌ردی دیكه‌ی تێدا بوو كه سیانیان به یاریزانانی یانه‌ی میوان و چواره‌كه‌ی دیكه به یاریزانانی خاوه‌ن ماڵ درابوون.