Gamze Türkoğlu Oğuz
26 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 27 تەمووز 2018
په‌كین - AA
له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له په‌كین پایته‌ختی چین، ته‌قینه‌وه‌یەک روویدا.
گه‌واهیده‌رانی رووداوه‌كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیدا باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌كه ته‌قینه‌وه‌یەک روویداوه و دووكه‌ڵێكی گه‌وره له ناوچه‌كه به‌رزبووه‌ته‌وه.
ئاماژه به‌وه‌یش كرا كه ئۆتۆمبێله‌كانی پۆلیس ده‌وری بینای باڵیۆزخانه‌كه‌یان گرتووه كه ده‌كه‌وێته باكووری خۆرهه‌ڵاتی په‌كین.
تا ئێستا پۆلیسی چین هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی رووداوه‌كه بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.