Fuat Kabakçı,Ramal Abdullah Mahmood
30 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 30 مای,س 2018
په‌كین – AA
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا كاڵا چینیهكانیشی خسته لیستی ئه‌و كاڵا بیانیانه‌ی به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا ٢٥ باجی زیاده‌ی به‌سه‌ردا سه‌پاندوون كه به‌هاكه‌ی ٥٠ ملیار دۆلار ده‌بێت، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین داوا له ئیداره‌ی واشنتۆن ده‌كات "به‌ڵێنه‌كانی بباته سه‌ر".
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین، هوا چون ینگ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له په‌كین رایگه‌یاند كه لێدوانه‌كانی ئه‌مریكا له‌مباره‌یه‌وه پێچه‌وانه‌ی كرۆكی رێككه‌وتنه‌كانی نێوان چین و ئه‌مریكایه و داوای كرد ئه‌مریكا "به‌ڵێنه‌كانی بباته سه‌ر".
هوا چون ینگ سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا كه ئامانجیان ئه‌وه‌یه به دیالۆگ و دانوستان ئه‌و جۆره كێشه بازرگانیانه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا چاره‌سه‌ر بكه‌ن و ئاواتەخوازی ئه‌وه‌ن كێشه‌كان به جۆرێك چاره‌سه‌ر بكه‌ن كه به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی هه‌ردوو وڵات ره‌چاو بكرێن و له ئاستی داخوازییه‌كانی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیدا بن.
هوا چون ینگ گوتی: "چین نایه‌وێت بجه‌نگێت، به‌ڵام له جه‌نگی بازرگان‌یش ناترسێت. ئه‌گه‌ر ئیداره‌ی ئه‌مریكا به‌مجۆره مامه‌ڵه بكات، ئه‌وا چینیش له پێناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه یاساییه‌كانی هه‌نگاوی پێویست ده‌نێت".