Ali Cura,Ramal Abdullah Mahmood
30 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 31 مای,س 2018
مۆسكۆ – AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ رایگه‌یاند كه له ئه‌گه‌ری داواكاری كرده‌یی ئه‌مریكادا ئاماده‌ن په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته ئاسایی بكه‌نه‌وه.
له میانی به‌شداریكردنی له كۆڕبه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی خوێندنه‌وه‌ی پریماكۆڤ-دا، لاڤرۆڤ له‌باره‌ی پێشهاته‌كانه‌وه دوا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا ئاماژه‌ی به‌وه دا كه وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌ییه په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ئاسایی بكاته‌وه و گوتی: "ئێمه نامانه‌وێت به‌رده‌وامبین له‌سەر ئەو ناكۆكیانه‌ی ده‌كه‌ونه په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا یان هه‌ر وڵاتێكی دیكه. ماوه ماوه له‌باره‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانمان ئاماژه‌مان له تره‌مپ و واشنتۆنه‌وه بەدەست دەگات. ئێمه ئاماده‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانمانین له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا، به‌ڵام چاوه‌ڕێی داواكارییه‌كی كرده‌یی ده‌كه‌ین".
سێرگی لاڤرۆڤ سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا كه كێشه‌كانی جیهان به هۆشداریدانی توند و خۆبه‌سه‌ردا سه‌پاندن چاره‌سه‌ر ناكرێن و گوتی: "به هۆشداری توند و خۆبه‌سه‌ردا سه‌پاندن هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی چه‌كی ئه‌تۆمی له نیمچه دوورگه‌ی كۆریا، رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران، شه‌ڕی ناوخۆی ئۆكراینا و كێشه‌ی تیرۆریزم له سووریا سه‌ركه‌وتوو نابن".