Kasım İleri
30 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 31 مای,س 2018
واشنتۆن - AA
وەزیری هێزه‌كانی ئاسمانیی ئه‌مریكا، هیزه‌ر ویڵسن رایگه‌یاند "توركیا هاوبه‌شی فڕۆكه‌ی جه‌نگیی F-35ه، به‌ڵام نامانه‌وێت ئه‌وان ئه‌م فڕۆكانه له شوێنێكی نزیك S-400دابنێن. گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ توركیا درێژه‌ی هه‌یه و ئومێده‌وارم بەر لەوەی توركیا ئه‌م فڕۆكانه وه‌ربگرێت ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر ببێت"
له پانێلێكدا له‌ژێر ناوی "به‌هێزكردنی هاوپه‌یمانیه‌كانی ئه‌مریكا" كه له ئه‌نجوومه‌نی ئه‌تڵه‌نتیك كه ناوه‌نده‌كه‌ی له واشنتۆنه رێكخرا، ویڵسن گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی كڕینی سیستمی به‌رگری ئاسمانی S-400ی له رووسیا له لایه‌ن توركیاوه، ویڵسن ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه نیگه‌رانی له‌و باره‌یه‌وه هه‌یه و، له‌سه‌ر ئاستی وه‌زاره‌ته‌كانی ده‌ره‌وه و به‌رگری له‌و باره‌یه‌وه له‌گه‌ڵ توركیا گفتوگۆ كراوه.
گوتیشی: "به‌تایبه‌تی كێشه هه‌یه له‌رووی ئه‌و شوێنه‌ی له توركیا فرۆكه جه‌نگیه پێشكه‌وتووه‌كانی لێداده‌نرێت. ئه‌وان له‌ناو هاوپه‌یمانی ناتۆ و له هه‌مان كاتدا فرۆكه‌كانی ئه‌مریكایان هه‌یه، وه‌ك F-35. توركیا هاوبه‌شی فڕۆكه‌ی جه‌نگیی F-35ه، به‌ڵام نامانه‌وێت ئه‌وان ئه‌م فڕۆكانه له شوێنێكی نزیك S-400دابنێن. گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ توركیا درێژه‌ی هه‌یه و ئومێده‌وارم بەر لەوەی توركیا ئه‌م فڕۆكانه وه‌ربگرێت ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر ببێت".
له‌وه‌ڵامی پرسیاری، "ئه‌گه‌ر توركیا سیستمی به‌رگریS-400ی هه‌بێت، له‌نێو ناتۆدا كێشه دروستده‌كات؟"، ویڵسن گوتی "نه‌خیر پێم وانییه. ئه‌م كێشانه راسته‌وخۆ نابه‌ستمه‌وه به هاوپه‌یمانیی ناتۆوه. هه‌میشه ده‌مانه‌وێت هاوپه‌یمانانمان كاری هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ناتۆ بكه‌ن و كه‌ره‌سته‌یه‌ك بكڕن كه مه‌ترسی بۆ سه‌ر هاوپهیمانییەتییهكه دروست نه‌كات. ئه‌م دۆخه له‌شوێنی دیكه‌ش هه‌یه. هه‌ندێك جار ئه‌مریكاش به‌شێكه له كێشه‌كه. بۆ نموونه هه‌ندێك وڵاتمان هه‌یه ده‌یانه‌وێت فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان بكڕن. به‌هۆی سنوورداركردنی هه‌نارده‌كردنه‌وه ناتوانین پێیان بفرۆشین. له‌به‌رئه‌وه ناچارده‌بن فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی چینی و كه‌ره‌سته‌ی چاودێری و هه‌واڵگریی چینی بكڕن. ده‌بێته هۆی ئه‌م كێشانه".
به‌هۆی سنوورداركردنی هه‌نارده‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان له لایه‌ن ئه‌مریكاوه به‌مه‌به‌ستی هێشتنه‌وه‌ی پێگه‌ی سه‌ربازیی ئیسرائیل له‌ناوچه‌كه‌دا، چه‌ندین وڵاتی عه‌ره‌بی ناچارن فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان له چین بكڕن.
توركیاش له كڕینی سیستمی به‌رگریی S-400دا، پێنه‌دانی پاتریۆت له لایه‌ن ئه‌مریكاوه وه‌ك به‌هانه نیشانده‌دات.