Sarmand Hameed
30 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 31 مای,س 2018
کابول - AA
بەرپرسێک لە حکوومەتی ئەفغانستان رایگەیاند، لەناوچەیەکی نزیک بە تەلاری وەزارەتی ناوخۆ لە کابول هێرش و تەقینەوەی بەهێز روویداوە.
کەناڵی تڵوع نیوز لە گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان، نەجیب دانیش-ی گواستووەتەوە کە هێرش و تەقینەوەکە لە نزیک تەلاری نوێی وەزارەتی ناوخۆ لە کابول روویداوە.
دانیش مەترسی خۆی نیشاندا لە کەوتنەوەی قوربانی لە هێرشەکەدا و هیچ وردەکارییەکی دیکەی نەخستە روو.
لای خۆیەوە جێگری گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان، نەسرەت رەحیمی لە لێدوانێکدا کە ئاژانسی ئەسۆشییەتد پرێس گواستوویەتییەوە رایگەیاندووە "کە هێرشەکە تاوەکو ئێستا بەردەوامە".
هەر ئەمڕۆ لە ئاکامی هێرشێک بۆ سەر بنکەیەکی پۆلیس لە ویلایەتی لۆگەر رۆژهەڵاتی ئەفغانستان، سێ ئەفسەری پۆلیس کوژران و ١٢ی دیکەش بریندار بوون.