Tevfik Durul,Mohammed Baqi Hussein,Rewa Mahmut Hasan
07 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 08 ئاب 2017
په‌كین - AA
كۆڵانه‌كانی چین تا دێت به ژماره‌یه‌كی زیاتر پایسكلی یه‌ك له‌یه‌كتر سه‌رنجڕاكێشتر و مۆدێرنتر ده‌ڕازێته‌وه.
"China bicycle sharing" خزمه‌تگوزاریی تایبه‌ت به پایسكل له چین كه تێچوویه‌كی كه‌می هه‌یه و به‌كارهێنانی ئاسانه له لایه‌ن نزیكه‌ی 300 ملیۆن كه‌سه‌وه له چین و توێژه جیاجیاكانه‌وه رۆژانه بۆ هاتوچۆی ماوه كورت، به‌كارده‌هێنرێت.
له رێگه‌ی ئه‌پڵیكه‌یشنێكه‌وه له‌سه‌ر مۆبایله هۆشمه‌نده‌كان، به‌كارهێنه‌ر به به‌كارهێنانی ناو و زانیاریی كه‌سیی راسته‌قینه به‌شدارده‌بێت و له 15 دۆلاره‌وه بۆ 45 دۆلار بارمته له حسابه بانكییه‌كه‌ی ده‌دات و ده‌توانێت سوودمه‌ندبێت له به‌كارهێنانی یەکێک لە ئه‌و 30 ملیۆن پایسكله‌ی له سه‌رتاسه‌ری چیندا دانراوه به نرخی ته‌نها یه‌ك یوێنی چینی كه ده‌كاته نزیكه‌ی 15 سه‌نت، بۆ یەک كاتژمێر.
به‌كارهێنه‌ر ته‌نها له رێگه‌ی كامێرای مۆبایله‌كه‌یه‌وه و به هاوكاری ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كه، مۆڵه‌تی به‌كارهێنانی پایسكله‌كه وه‌رده‌گرێت و كاتێك هاتوچۆی خۆی پێ ئه‌نجامدا، هه‌ر له رێگای مۆبایله‌كه‌یه‌وه ماوه‌ی به‌كارهێنان داده‌خاته‌وه و بڕی تێچوو له حسابه‌كه‌ی راده‌كێشرێت.
هاوكات دوای دانانی پایسكله‌كه ده‌كرێت به‌كارهێنه‌رێكی دیكه به هه‌مان شێوه لێی سوودمه‌ندبێت و به‌كاریبهێنێت.
کەرتی"China bicycle sharing" لە رێگەی دوو کۆمپانیای ئۆفۆ و مۆبایکەوە بەڕێوە دەبرێت و لە ١٠٠ شار زیاتر لە چیندا خزمەتگوزاری پێشکەش دەکەن. لە کاتێکدا زیاتر لە ٣٠ کۆمپانیای تر بۆ رکابەرایەتی ناوی خۆیان تۆمار کردووە.
چین کە ژمارەی دانیشتووانانی دەگاتە ١،٤ ملیار کەس، هاووڵاتییان لە رێگەی "WechatPay" و "AliPay"ەوە پارەکانیان دەدەن بۆ ئەوەی ئەو خزمەتگوزاریە بەکاربهێنن کە نزیکەی ٨٠٠ ملیۆن بەشداربووی هەیە.
سیستەمی خزمەتگوزاری پايسکل لە چیندا لە نزیک وێستگەی شەمەندەفەر و بازاڕە هاوچەرخەکان وێستگەیان بۆ دانراوە و بۆ پاراستنیشیان لە باران، چەتریان بۆ دروست کراوە.