Sangar Hamad Azeez
01 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 02 تشرینی یەکەم 2016
ئۆپەراسیۆنەکانی بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوی پەکەکە لەلایەن سوپای تورکیاوە دەستی پێکرد، کە بەهۆی ئەنجامدانی تەقینەوە و دانانی بەربەست لەسەر شەقامەکان و لێدانی چاڵ درێژەی هەیە.
لەم چوارچێوەیەشدا سوپای تورکیا بەبێ وەستان و شەو و رۆژ کار بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو رێکخراوە لە رێگەی ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی و زەمینی بۆردومان و تۆپبارانی چەکدارانی پەکەکە دەکات.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە سەربازییەکان وەرگیراون، لە دواین مانگدا سوپای تورکیا گورزێکی کوشندەی لە پەکەکە وەشاندووە، ئەمە جگە لەوەی کە هەر لەم مانگەدا ژمارەیەک زۆر لە تەقینەوە و پەلاماری چەکدارانی پەکەکە لەلایەن سەربازانی تورکیاوە پوچەڵ کراوەتەوە.
بە گوێرەی داتاکان، لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەرەنگاربوونەوەی پەکەکە لە ٣٠ رۆژی رابردوودا یەک هەزار و ١٠١ تیرۆرستی پەکەکە کوژراون ، لە بەرامبەردا ٤٩ سەرباز کە ٢٨یان گوندپارێزبوون لەگەڵ ٧٩ کارمەندی ئاسایش گیانیان لەدەست داوە.
لەلایەکی دیکەش لە ئاکامی پەلامارەکانی چەکدارانی پەکەکە ٨ هاووڵاتی سڤیل گیانیان لەدەستداوە کە لە نێوانیاندا سێ منداڵ و کادیرێکی ئاک پارتی بەناوی ئەحمەد بوداک هەیە لەگەڵ برینداربوونی ٥٧ هاووڵاتی دیکە.