Sangar Hamad Azeez
01 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 02 تشرینی یەکەم 2016
لە چوارئۆپەراسیۆنی جیادا لە دیاربەکر دەستگیرا بەسەر ٢٠٥ هەزار و ٣٠٠ پاکەت جگەرەی قاچاغ ، لە کۆمپانیایەکی کارگۆشدا دەستگیرا بەسەر ٣٤٦ کیلۆگرام توتنی حەشیش، ٣٠٠گیلۆگرام نێرگلەی حەشیش و ٤ هەزار و ٥٠٠ جگەرەی قەدەغەکراوی جۆری چروت.
پارێزگای دیاربەکر روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا رایگەیاند کە تیمەکانی ئاسایشی سەربە بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی دیاربەکر چوار ئۆپەراسیۆنیان بۆسەر چوار ناوچەی جیا لە دیاربەکر ئەنجام داوە.
لە روونکردنەوەکەدا هاتووە، لە چوار ئۆپەراسیۆنی جیادا لە دیاربەکر دەستگیرا بەسەر ٢٠٥ هەزار و ٣٠٠ پاکەت جگەرەی قاچاغ، لە کۆمپانیایەکی کارگۆشدا دەستگیرا بەسەر ٣٤٦ کیلۆگرام توتنی حەشیش، ٣٠٠گیلۆگرام نێرگلەی حەشیش و ٤ هەزار و ٥٠٠ جگەرەی قەدەغکراوی جۆری چروت.
هەر لە روونکردنەوەکەدا باس لەوە کراوە کە دەستگیراوە بەسەر دوو بارهەڵگر کە ماددە قەدەغەکراوەکانیان دەگواستەوە.