Rewa Mahmut Hasan
01 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 02 تشرینی یەکەم 2016
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان: "دەبێت لەم مانگەوە سیستمی ئازادی ڤیزا کە یەکێتی ئەورووپا بەڵێنی پێداوین بکەوێتە واری جێبەجێ کردنەوە. کاتێک سەیری پەیامەکانی یەکێتیەکە دەکەین، لەبارەی رووبەروو بوونەوەی تیرۆر، پرسی چارەنوسساز بۆ تورکیا، باسی کردن لەمانە وەک مەرجی پێشوەختە، بۆمان دەردەکەوێت کە یەکێتی ئەورووپا ناخوازێت ئەو بەڵێنە جێبەجێ بکات کە بە تورکیای داوە. جارێکی دیکە دەیڵێمەوە و دووپاتی دەکەمەوە، خۆیان باشتر دەزانن".
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان: ئەگەر وردبنەوە،ماوەیەکە رێژەی بەشداری کردن لە کۆبوونەوە بەکۆمەڵەکان کە رێکخراوی جوداخواز( پەکەکە) رێکی دەخات بەشێوەیەکی بەرچاو کەم بووەتەوە. خەلکی ناوچەکە پەیوەندی خۆیان دەبڕن لەگەڵ رێکخراوێکدا کە بەس کاری خوێن رشتنە و چیتر خۆیان و منداڵەکانیان پێشکەش بە هێزی تاریکی ناکەن.
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان: "هەر کەسێک بێ پاساوهێنانەوە ئیدانەی هەوڵی کودەتا شکخستخواردووەکەی ١٥ی تەمووز نەکات، ئەویش بەشێکە لەهەوڵی کودەتاکە، بەلانی کەم پشتیوانێکی خۆبەخشی ئەو هەوڵەیە".