Rewa Mahmut Hasan
17 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 18 ئادار 2016
یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی و بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە یارییەکانی گەڕانەوەی قۆناغی شازدەی خولی یۆرۆپالیگ رووبەڕووی یەک بوونەوە و لەئەنجامدا بەرشەلۆنە یارییەکەی ٣-١ بە قازانجی خۆی کۆتایی پێهێنا.
گۆڵەکانی یارییەکە بەم شێوەیە بوون، لە دەقەی ١٨دا نەیمار گۆڵێکی تۆمار کرد و دواتر لە دەقەی ٥١دا ئارسناڵ گۆڵی بەرامبەری لە رێگەی ئەلنینی-ەوە کردەوە، پاشان لە دەقەی ٦٥دا سوارێزی بەرشەلۆنە توانی گۆڵی دووەم بۆ بەرشەلۆنە تۆمار بکات و لە دەقەی ٨٨یشدا میسی جیاوازی نێوان بەرشەلۆنە و ئارسناڵی کردە دوو گۆڵ و گۆڵی سێیەمی تۆمار کرد.