Hüseyin Burak Demirer
29 ئاب 2022•نوێکردنەوە: 30 ئاب 2022
ئەنقەرە- AA
شۆفێری تیمی رێد بوڵ ماكس ڤيرستاپين-ی هۆڵەندی لە وێستگەى ١٤هەمینی پاڵەوانێتى جیهانیى فۆرمولا وەن خەڵاتى گەورە (Grand Prix)ى بەلجیکا، پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.
١٤هەمین کێبڕکێی وەرز، بە درێژایی ٤٤ گەڕ لەسەر پیستی سپا-فڕانکۆرچامپس لە شارەدێی ستاڤێلۆت کە درێژییەکەی حەوت کیلۆمەترە بەڕێوەچوو.
ماكس ڤيرستاپين کە لەدەستپێکی کێبڕکێکەدا لە ریزبەندی ١٤هەمیندا بوو، لەگەڕی ١٨هەمیندا پێشەنگی لە شۆفێری هاوڕێی، کارلۆس ساینز وەگرت و کێبڕکێکەی بە پلەی یەکەم تەواو کرد.
هاوکات، سێرگیۆ پێرێز بە جیاوزای ١٧،٨ چرکە و پلەی دووەم و کارلۆس ساینز، بە جیاوازی ٢٦،٨ چرکە و پلەی سێیەم کێبڕکێکەیان تەواوکرد.
ڤێرستاپين جیاوازیی خاڵەکانی لەگەڵ پێرێزی هاوڕێی کە پلەی دووەمی پاڵەوانێتییەکەی بەدەستهێنا، بۆ ٩٣ خاڵ بەرزکردەوە.
وێستگەى ١٥هەمینی پاڵەوانێتى جیهانیى فۆرمولا وەن خەڵاتى گەورە (Grand Prix)ی هۆلەندا رۆژی چواری ئەیلول بەڕێوەدەچێت.
ریزبەندی پێنج یەکەم شۆفێر و تیمەکان بەم شێوەیە بوون:
- شۆفێرەکان:
١. ماکس ڤێرستاپن (هۆڵەندا): ٢٨٤ خاڵ
٢. سێرگیۆ پێرێز (مەکسیک): ١٩١ خاڵ
٣. شارلز لوکلیر (مۆناکۆ): ١٨٦ خاڵ
٤. کارلۆس ساینز (ئیسپانیا): ١٧١ خاڵ
٥. جۆرج راسڵ (بەڕیتانیا): ١٧٠ خاڵ
- تیمەکان:
١. رێد بوڵ: ٤٧٥
٢. فیراری: ٣٥٧
٣. مێرسیدس: ٣١٦
٤. ئاڵپاین: ١١٥
٥. مەکلارین: ٩٥