Doğa Kırmızıoğlu
08 مای,س 2022•نوێکردنەوە: 09 مای,س 2022
ئەنقەرە - AA
لە قۆناغی پێنجەمی پاڵەوانێتی جیهانی بۆ فۆرمولا وەن لە گراند پریکسی میامی، چارلس لوکلیر لە تیمی فێراری مۆناکۆ، پلەی یەکەمی بەدەست هێنا.
لە کێبڕکێکەدا، چارلس لوکلیر لە گۆڕەپانی ٥،٤ کیلۆمەتریدا کە هەمان ناوی شاری میامی ئەمریکای هەیە، ماوەکەی بە یەک خولەک و ٢٨،٧٩٦ چرکە بڕی و پلەی یەکەمی بەدەست هێنا.
کارلۆس ساینز-ی ئیسپانی بە ٠،١٩٠ چرکە دوای هاوڕێکەی پلەی دووەم و ماکس ڤێرستاپین-ی هۆڵەندی لە تیمی رێد بوڵ بە ٠،١٩٥ چرکە پلەی سێیەمی بەدەست هێنا.
کێبڕکێی پێنجەمی ئەم وەرزەی پاڵەوانێتییەکە، ئەمڕۆ کاتژمێر ٢٢،٣٠ بە کاتی هەولێر بەڕێوەدەچێت.