Yunus Kaymaz
10 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 11 کانوونی یەکەم 2021
ئیستانبوڵ - AA
٢٢ھەمین و دوا پێشبرکێی ئەم وەرزەی پاڵەوانێتی جیھانیی فۆرمولا وەن، لە ئیمارات بەڕێوەدەچێت.
پێشبڕکێکە کە لە یاس مارینای ٥،٢ کیلۆمەتری لە ئەبوزەبیی پایتەخت بەڕێوەدەچێت، سبەی کاتژمێر ١٦:٠٠ بەکاتی ھەولێر گەڕی دیاریکردنی رێزبەندەکان دەستپێدەکات.
دەستپێکی پێشبڕکێکەش رۆژی یەکشەممە ١٢ی کانوونی یەکەم لە ھەمان کاتژمێر بەڕێوەدەچێت.
گرێگوێرەی کێشمەکێشەکانی بەدەستھێنانی پاڵەوانێتییەکە لە نێوان شۆفێران و مارکەکان لە ئەبو زەبی یەکلادەکرێتەوە.
شۆفێری ھۆڵەندیی رێدبوڵ ماکس ڤێرستاپینی تەمەن ٢٤ ساڵان کە بەدوای بەدەستھێنانی یەکەم پاڵەوانێتی دەدات و شۆفێری مێرسیدسی بە رەچەڵەک بەریتانی لویس ھاملتن کە ھەشت جار بووەتە پاڵەوانی فۆرمولا وەن و بەدوای تۆمارکردنی ژمارەی پێوانەدایە، پێشبرکێیەکە بە ھەمان خاڵ (٣٦٩،٥) دەستپێدەکەن.
لەسەر ئاستی مارکەکانیش، مێرسیدس بە جیاوازی ٢٨ خاڵ لە پێش رێدبوڵدایە.
. خشتەی خاڵەکان
پێش دەستپێکردنی دوا پێشبرکێی وەرزەکە، ریزبەندی یەکەم پێنج شوفێر و تیمەکان بەم شێوەیەیە:
- شۆفێرەکان
1. ماکس ڤێرستاپین (ھۆڵەندا): ٣٦٩،٥ خاڵ
2. اویس ھاملتن (بەریتانیا): ٣٦٩،٥ خاڵ
3. ڤالتێری بۆتاش (فنلەندا): ٢١٨ خاڵ
4. سێرخیۆ پێرێز (مەکسیک): ١٩٠ خاڵ
5. چارلس لیکلچرک (مۆناکۆ): ١٥٨ خاڵ
- تیمەکان
1. مێرسیدس: ٥٨٧،٥ خاڵ
2. رێدبوڵ: ٥٥٩،٥ خاڵ
3. فیراری: ٣٠٧،٥ خاڵ
4. ماکلارین: ٢٦٩ خاڵ
5. ئالپین: ١٤٩ خاڵ