Tunahan Akgün
11 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 11 کانوونی یەکەم 2021
مەڕەش - AA
رێوڕەسمی دەستپێکردنی "پاڵەوانییەتی ئۆف-رۆد پێتلاس ٢٠٢١ تورکیا" بە دەستپێشخەری یانەی وەرزشی ئۆف رۆدی مەرەش و گەورە شارەوانی مەڕەش بەڕێوەچوو.
لە رێوڕەسمەکەدا کە لە بەردەم گەورە شارەوانی مەڕەش بەرێوەچوو، یاری کۆتایی بەشی شەشەمینی پاڵەوانییەتی ئۆف رۆد تورکیا دەستی پێ کرد.
ئەندامی دامەزرێنەری TOSFED Sportif، مەتین یڵماز لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند، چاوەڕێ دەکرێت یارییەکانی کۆتایی دوا بەشی پاڵەوانییەتی ئۆف رۆد تورکیا، دیمەنی جوان و سەرنجرێکێش نمایش بکرێت.
وەرزشوانان لە چوارچێوەی رێورەسمەکەدا، بە ئۆتۆمبێلەکانی مۆدێلی (4*4 و UTV) لە شارەکە خولانەوە.
پێشبرکێکە لە ناوەندی رۆشنبیری محەمەد ئاکیف ئارسۆی بە پێدانی خەڵاتەکان کۆتایی دێت.
