Mutlu Demirtaştan
15 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 15 تشرینی دووەم 2020
ئیستانبوڵ - AA
لە پاڵەوانێتی جیهانی فۆرمولا وەن-ی گراند پریکسی DHLی تورکیادا، شۆفێری بەریتانی لە تیمی مارسیدس، لویس هامیڵتۆن سەرکەوتنی بەدەستهێنا.
لە کێبڕکێیەکەدا کە لە گۆڕەپانی پارکی ئیستانبوڵ ئینتێرسیتی بەڕێوەچوو، هامیڵتۆن پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.
هەروەها سێرجیۆ پێرێزی مەکسیکی پلەی دووەمی بەدەستهێنا و سێباستیان ڤیتڵی ئەڵمانی شۆفێری فێراری پلەی سێیەمی بەدەستهێنا.

