ئيستانبوڵ - AA
هەڵبژاردەى تۆپى پێى توركيا، لە ميانى يارييەكانى گرووپى سێيەمى خولى Bى وڵاتانى يەكێتیى تۆپى پێى ئەورووپا لە نێو ياريگاى خۆى بە ئەنجامى سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە ههڵبژاردهی رووسياى بردەوە.
گوڵەكانى توركيا هەر يەك لە كەنان كامەران لە خولەكى ٢٦، جەنگيز ئوندەر لە خولەكى ٣٢ و جەنك تۆسون لە خولەكى ٥١ لە رێگەى پەناڵتييەوە تۆماركران.

لاى خۆيەوە ياريزانانى هەڵبژاردهی رووسيا توانيان لە خولەكەكانى ١١ و ٥٧ لە رێگەى چيريشێڤ و كوزياێڤ-وە تۆڕى هەڵبژاردەى توركيا بهەژێنن.
لە خولەكى ٢٤ى يارييەكە بەرگريكارى هەڵبژاردهی رووسيا ئاندرێ سيمينۆڤ بە كارتى سوور كرایه دەرەوەى يارييەكە.
