Istanbul
ئیستانبوڵ - AA
پێنجەمین هەفتەی یارییەکانی خولی نەتەوەکانی ئەورووپا کۆتایی هات.
پێنجەمین هەفتەی یارییەکانی خولی نەتەوەکانی ئەورووپا بە ١٧ رووبەڕووبوونەوەی گرووپەکانی A و B و C تەواوبوو.
لە گرووپی Bدا، تورکیا میوانداری رووسیای کرد و یارییەکەی ٣-٢ بردەوە.
گۆڵەکانی تورکیا لە خولەکەکانی ٢٦، ٣٧ و ٥١دا، لەلایەن کەنان کاراما، جەنگیز ئوندار و جەنک تۆسون بە لێدانی سزا تۆمار کران.
گۆڵەکانی رووسیاش لە خولەکەکانی ١١ و ٥٧ لەلایەن دەنیز جەریشێڤ و دالر کوزیێڤ-ەوە تۆمار کرا.
لە گرووپی Aدا، بەلجیکا رووبەڕووی بەریتانیا بووەوە و لە یاریگای خۆیدا و لە خولەکەکانی ١٠ و ٢٣دا، بە دوو گۆڵ کە لەلایەن یۆری تیلیمانس و دریس میرتێنس-ەوە تۆماری کرد بەسەر بەریتانیادا سەرکەوت.
لە هەمان گرووپ هۆڵەندا رووبەڕووی بۆسنە و هەرسک بووەوە و لە خولەکەکانی شەش و ١٣دا، دوو گۆلی لە رێگەی جۆرجینیۆ ویژنالدم و لە خولەکی پێنجدا، گۆڵێکی دیکەی لە رێگەی مێمفیس دیپای سێ گۆڵی تۆمار کر د و لە بەرامبەردا بۆسنە و هەرسک تەنها یەک گۆڵی لە خولەکی ٦٣دا تۆمار کرد و یارییەکە لە بەرژەوەندی هۆڵەندا تەواوبوو.
لە یاریەکی دیکەی گرووپەکەدا، ئیتاڵیا لە خولەکی ٢٧دا، بە لێدانی سزا و لە خولەکی ٨٣شدا لە رێگەی دۆمینیکۆ بێراردیەوە دوو گۆڵی بەرامبەر پۆڵەندا تۆمار کرد و یەرییەکەی لە بەرژەوەندی خۆی بردەوە.
یارییەکانی هەفتەی شەشەم و کۆتا هەفتەی خولی نەتەوەکانی ئەورووپا لە رۆژانی ١٧-١٨ی تشرینی دووەمدا ئەنجام دەدرێت.
ئەنجامەکانی خولی نەتەوەکانی ئەورووپا، بەم شێوەیە بوو:
- گرووپی A
بەشی یەکەم:
هۆڵەندا- بۆسنە و هەرسک ٣-١
ئیتاڵیا-پۆڵەندا ٢-٠.
بەشی دووەم:
بەلجیکا-بەریتانیا ٢-٠
دانمارک-ئایسلاند ٢-١.
- گرووپی B
بەشی یەکەم:
نەمسا- ئیرلەندای باکوور ٢-١.
بەشی دووەم:
سلۆڤاکیا-سکۆتلاند ١-٠
چیک-ئیسرائیل ١-٠.
بەشی سێیەم:
تورکیا-رووسیا ٣-٢ و جۆرجیا-سربیا ١-١.
بەشی چوارەم:
وێڵز-کۆماری ئیرلەندا ١-٠
بولگاریا-فینلاند ١-٢.
- گرووپی C
بەشی دووەم: مەقدۆنیای باکوور-ئیستۆنیا ٢-١
جۆرجیا-ئەرمینیا ١-٢.
بەشی سێیەم: مۆڵدۆڤا-یۆنان ٠-٢
سلۆڤینیا-کۆسۆڤا ٢-١.
بەشی چوارەم: ئەلبانیا-کازاخستان ٣-١
بیلارووس-لیتوانیا ٢-٠.
بەهۆی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێوە یاری رۆمانیا-نەرویچ هەڵوەشێنرایەوە.