Fatih Erel
13 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 15 کانوونی یەکەم 2021
ئیستانبوڵ - AA
دوای پێشبڕكێی كۆتایی فۆرمولا وه‌ن كه ماكس ڤیرستابین له تیمی رێد بوڵ-هۆندا توانی له دوایین خولی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا پێش لویس هامڵتن بكه‌وێت، مارسیدس رایگه‌یاند كه ره‌تكردنه‌وه‌ی دوو تانه‌ی له باره‌ی پێشبڕكێكه ده‌گوازێته‌وه بۆ دادگا،
مارسیدس له راگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه كرد كه یه‌كێك له شۆفێرانی به‌شدار له پێشبڕكێكه نیكۆلاس لاتیفی له ئه‌نجامی ئه‌و رووداوه‌ی تووشی هات له پاش چوونی بۆ ناو ئۆتۆمبێلی سه‌لامه‌تی له كۆتا به‌شی پێشبڕكێكه‌دا هه‌ڵه‌ی یاسایی كراوه و به‌و هۆیه‌وه تانه‌ی گرتووه و، پاش ره‌تكردنه‌وه‌ی تانه‌كه‌ی دووباره داوای له دادگای ته‌میز كردووه‌ته‌وه بۆ لێكۆڵینه‌وه.
ماكس ڤیرستابین له تیمی رێد بوڵ-هۆندا دوای ململانێیه‌كی زۆر توانی له دوایین پێشبڕكێدا پاڵه‌وانیتی فۆرمولا وه‌ن به‌ده‌ستهێنێت.