Hüseyin Burak Demirer,Muhammed Ali Kamal
25 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 26 ئاب 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
ئیستانبوڵ میوانداریی قۆناغی ١٤ی پاڵه‌وانێتیی جیهانیی فۆرمولا وه‌ن ٢٠٢٠ ده‌كات.
رێگاكانی رۆیشتن له پاركی ئیستانبوڵ كه بۆ دوایین جار له ساڵی ٢٠١١دا كێبڕكێكانی فۆرمولا وه‌نی تێدا ئه‌نجامدراوه، دوای پێداچوونه‌وه بهرۆژژمێری پاڵه‌وانێتییه‌كه‌دا به‌هۆی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێوه، جارێكی دیكه خرایه‌وه نێو پاڵه‌وانێتیی ٢٠٢٠.
به‌پێی ئه‌و راگه‌یه‌نراوه‌ی كه سه‌باره‌ت به پاڵه‌وانێتییه‌كه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه ١٤هه‌مین ركابه‌رییه‌كانی پاڵه‌وانێتیی جیهانیی فۆرمولا وه‌ن ٢٠٢٠ رۆژی ١٥ی تشرینی دووه‌م له‌و رێگایه‌ی كه درێژییه‌كه‌ی پێنج كیلۆمه‌تر و ٣٠٠ مه‌تره له شارۆچكه‌ی توزڵا، ئه‌نجامده‌درێت.
ركابه‌رییه‌كانی ١٥ و ١٦ی پاڵه‌وانێتییه‌كه له به‌حرێن (رۆژانی ٢٩ی تشرینی دووه‌م و ٦ی كانوونی یه‌كه‌م)، ١٧هه‌مین ركابه‌رییه‌كان له ئیمارات رۆژی ١٣ی كانوونی یه‌كه‌م ئه‌نجامده‌درێن.