İlyas Gün,Muhammed Ali Kamal
25 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 27 ئاب 2020
گیره‌سون - AA
كه‌ناراوه‌كانی ده‌ریای ره‌ش له پارێزگای گیره‌سون، به‌و پارچه ته‌ختانه داپۆشراوه كه ئاوی لافاو هێناوێتی.

ئه‌و لافاوه‌ی كه سێ رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له ئه‌نجامی بارانی به‌خوڕ له چه‌می گهڵهڤهرا و زێی هارشیت بووه هۆی درووستبوونی لافاو، قوڕ و پارچه ته‌خته‌ی گه‌یاندووه‌ته ده‌ریای ره‌ش.
له ئاسمانه‌وه وێنه‌ی ئه‌و پارچه ته‌ختانه گیراوه كه ئاوی لافاو له‌گه‌ڵ خۆی هێناوێتی كه‌ناراوه‌كانی ده‌ریای ره‌شی پێ داپۆشیوه.

هاوكات زۆرێك له هاووڵاتییان به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی پێویستیی دار بۆ زستان، ده‌ستیان به كۆكردنه‌وه‌ی پارچه ته‌خته‌كان كرد.